بابەتی گرینگ
21, ئایار 2013
|ڤیدیۆ| داهێنانی ئەو گەنجەی کە دەتوانێت لە ٢٠ بۆ ٣٠ چرکەدا مۆبایلەکەت بارگاوی بکاتەوە!

کچە خویندکارێکى ئەمریکى تەمەن ١٨ ساڵ کە ناوى (ئیشا)یە و خوێندکارى زانکۆیە، ئامێریکى دروست کرد کە لەتوانایدایە مۆبایل لە ماوە تەنها ٢٠ بۆ ٣٠ چرکەدا بارگاوی و شەحن بکاتەوە زۆر بەسەرکەوتووى و لەبەرامبەر ئەم داهینانەشیدا خەڵاتى (٥٠٠٠٠) دۆلارى پێ بەخشرا. شایەنی گووتنە ئەم گەنجە بەهۆی داهێنانەکەیەوە سەرەنجی کۆمانیا زەبەلاحەکانی وەکو گووگڵی بۆلای خۆی ڕاکێشا و ئێستا لەپەیوەندیدان لەگەڵ ئەم گەنجە و لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی لە مۆبایلە هۆشمەندەکاندا. ئەمانە و دیمانەی چەندین کەناڵ لەگەڵ و فەرموون لەخوارەوە بە ڤیدیۆ داهێنانەکەی ئەم گەنجە ببینن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=VjXEFmzSqrg[/youtube]
هەواڵنێر ئادەم ئەسکەندەر