10
بابەتی گرینگ 22, ئایار 2013

مایکرۆسۆفت نەوەیەکی نوێی ئامێری یارکردنی Xboxی بەناوی Xbox One نمايشكرد.

Xboxone

دوێنێ بەرواری ٢١ی٥ی ٢٠١٣ کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکایی “مایکرۆسۆفت” لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە شاری واشنگتنی ئەمریکایی پەردەی لەسەر نەوەیەکی نوێی ئامێری یارکردنی Xbox بەناوی Xbox One لادا. “ئێکس بۆکس وەن” Xbox One ، کە ناوی نەوەی نوێی ئامێری یارکردنی ئێسک بۆکسە، بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و چاکسازی لە ڕووی دەرەوە  و ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵاوە هاتە مەیدان و لەلایەن دەستەی نمایشکار نمایشکرا.

لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە ئامێری ئێکس بۆکس وەن پرۆسێسەرێکی ٨ ناوکی هەیە کە لەبەرهەمی کۆمپانیای ئەي ئێم دییە بە تەکنەلۆژیای ٢٨ نانۆمەتر هاتۆتە بەرهەم. و پرۆسێسەری تایبەت بە گرافیکیشی وا دیزاین کراوە  کە لەگەڵ وەشانی ١١.١ی DirectX بێتەوە و بێ کێشە کاربکات. ڕامی ئێکس بۆ کس وەن ٨ گێگایە و یەکەی یادەکەی (هاردەکەی) ٥٠٠ گێگایە. هەروەها خوێنەری بلورای و USB 3.0ی پێوەخراوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پشتگیری تەواوی خوێندنەوەی ڤیدیۆی 1080p دەکات کە بە زاراوەیی ناسراوە بە 4k.

لە میانەی نمایشکردنی ئێکس بۆکس وەن، ماککرۆسۆفت پەردەی لەسەر ئامێری نوێی Kinect لادا کە ئەم جار باشتر پشتگیری لە فرمانەکانی دەنگ دەکات و زیاتر ئاشنایە بە جووڵەکانی بەکارهێنەر بە شێوەیەک ئەم ئامێرە هەستەوەری ژێر و سوری هەیە بە ڕوونی ٢٥٠ هەزار پێکسڵ و کامێرایەکەی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە 720p.

لە ڕووی نەرمەکاڵاوە مایکرۆسۆفت جەختی لەسەر ئەپڵیکەیشنی “SmartGlass” کردەوە کە ئەپێکە ڕێگە بە مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان دەدات دەست بەسەر ئامێری ئێکس بۆکسەکانیاندا بگرن. کە ئەمەش لەڕێگەی WiFi Directـەوە ئەنجام دەدرێت و بەبێ بوونی ئینتەرنێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، مایکرۆسۆفت توانای سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و فیلم و گوێگرتن لە مۆسیقا و کردنەوە و گەڕان لە ئینتەرنێتی بۆ ئێکس بۆ کس وەن زیادکردووە کە بەهۆی یەکێک لە فرمانەکانی دەنگ ئەنجام دەدرێت ئەویش “Xbox On”ـە و بۆ گەڕانەوە سەر شاشەی سەرەکی بە فرمانی دەنگی “Xbox Home” دەگەڕێـتەوە.

هەر لە ماوەی ڕاگەیاندنەکە، مایکرۆسۆفت توانای بەرکاهێنانی پەیوەندی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئێکس بۆ کس وەن ئاشکراکرد کە لە ڕێگەی بەرنامەی (سکایپ)ـەوە ئەنجامدەدرێت. کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی و تەنانەت پەیوەندییە بە کۆمەڵەکانیش.

شایەنی باسە چەندان یاری بەناوبانگ لەماوەی کۆنگرەکە ڕاگەیاندران کە لەبەرهەمەکانی کۆمپانیای EA بوون لەوانە فیفا و NBA، وMadden، وUFC بوون. لە گەڵ ئاماژە کردنیان بە توانینی تۆمارکردنی ساتە سەرسوڕهێنەرانەکان بە هۆی تەکنەلۆژیای DVRـەوە و بەرزکردنەوەی بۆ Cloud.

سەبارەت بە نرخ و ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، کۆمپانیا ئاماژەی بە هیچ ڕۆژێکی دیارکراوی نەکرد تەنها ئەوە نەبێت کە بڵاوکرنەوەکە هەموو وەڵاتانی جیهان دەگرێتەوە و لەماوەی پشوەکانی ئەمریکا و کەنەدا.

پارچە ڤیدیۆی فەرمی ئێکس بۆکس وەن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=TP_E6Bn6fWM[/youtube]

سەرچاوە The Verge + aitnews

تاگەکان مایکرۆسۆفت
بۆچونی تۆ