بابەتی گرینگ
28, ئایار 2013
هەندێک وێنەی Galaxy S4 Mini تەشەنە دەکەن!

سامسۆنگ بەڕێکەوت وێنەی گالەکسی ئێس٤ مینی تەشەنە پێدەکات و ئامێرەکە لەسەر پێگەی فەرمی SamsunApps کە ڕێگە بەبەکارهێنەران دەدات ئەپڵیکەیشن بۆ ئامێرەکانیان دابگرن لە لیستی ئامێرەکان ئامێری ناوبراو لەلایەن پێگەی TGSpot بەرچاودەکەوێت. شایەنی باسە پێشبینی دەکرێت ئەم ئامێرە چکۆڵەیە شاشەی (Super AMOLED 960×540 4.3-inch) هەبێت و پڕۆسێسەری بەخێرای 1.6GHz لەسەربێت و کامێراکەی ٨ مێگاپێکسڵبێت.
ئەمانەش چەند وێنەیەک لە وێنە تەشەنەکراوەکان:



سەرچاوە iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!