هەواڵ
2, كانونی یه‌كه‌م 2011
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره پررۆگرامی تایبه‌ت به ئه‌ندرۆید و بلاكبێری بڵاوكرده‌وه.
له هه‌نگاوێكی تازه‌یاندا تۆڕێ ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره چه‌ند ڕۆگرامێكی تایبه‌ت به‌و مۆبایله زیره‌كانه‌ی كه سیسته‌می ئه‌ندرۆید و بلاكبێریان له‌سه‌ره ده‌ركرد. كه ئه‌م پڕۆگرامانه خۆیان ده‌بیننه‌وه له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كان به ده‌نگ و ره‌نگ و به ده‌نگیش به‌ته‌نها و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بهكاربهردهتوانێت ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕێ ئه‌لجه‌زیره بخوێنێته‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆگرامانه رێگه به به‌كاربه‌ران ده‌ده‌ن به داونلۆدكردنی ڤیدیۆ و وێنه‌كانی ناویان و له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر كه له نرخی ئه‌و به‌رنامانه به‌رزده‌كه‌نه‌وه. وه شایه‌نی باسه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌لجه‌زیره دۆت نێت “محمد مختار” ده‌ڵێت: داواكاری زۆری هه‌وادارانی كه‌ناڵ و ماڵپهرهكانمان بۆ بوونی ئه‌م به‌رنامانه به زمانی عه‌ره‌بی وای لێكردین بۆ جۆره‌كانی تری مۆبایلیش پرۆگرام درووست بكه‌ین به‌تایبه‌تیش له كاتێكی هه‌ستیاری وه‌كو ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌م پرۆگرامانه پیویستن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێك ئاگاداربێت له دوایین گۆرانكارییه‌كانی ڕۆژ بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌شه‌یان پێبده‌ین و به‌رده‌وامبین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربه‌رانی بلاك بێری ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه پرۆگرامه‌كان دابگرن كلیك بكه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربه‌رانی ئه‌ندرۆید ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه پرۆگرامه‌كان دابگرن كلیك بكه


سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!