بابەتی گرینگ 31, ئایار 2013

بەرنامەسازی بەزمانی سی شارپ | وانەی یەکەم

c#

پێشەكی Introduction زمانی بەرنامەسازی سی شارپ C Shape (C#) Programming  یەكێكە لە بەهێزترین زمانەكانی ئاراستەكردنی تەنەكان  Object – Oriented Language  و بەرنامەسازەكان دەتوانن بە شێوەیەكی خێرا و تارادەیەك ئاسان بەرنامەسازی پێئەنجامبدەن.

سی شارپ C# زمانێكی ئاسانە بۆ نووسین و خوێندنەوەو جێبەجێكردنی كۆد و، خزمەتگوزاری بەهێز و زۆر پێشكەش دەكات.
بێگومان زمانی سی شارپ C# Language زۆر فراوانە و، باسكردنی پێویستی بە بەرهەمێكی سەربەخۆ هەیە و، ئەگەر تەندروست بین و ، كاتیش ڕێگەمان پێبدات، ئەوا بە پشتیوانی خوای دلۆڤان لە ئایندەیەكی نزیك دا، كتیبی (بەرنامە سازی و مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ سی شارپ 2010 – Programming and Microsoft Visual C# 2010) پێشكەش بە بەرنامەسازان و، ئەندازیارانی بەرنامە سازی و خوێندكاران و قوتابیان و زانكۆ و پەیمانگاكانی  دەكەین. بۆیە لێرەدا زۆر بەكورتی و بە پێی پێویست باسی بنەمانی بەرنامەسازی و سی شارپ 2010 C# مان كردووە.
ڕووخسارەكانی سی شارپ
C Sharp (C#) Feature
1.  سی شارپ C#  زمانێكی سادە و بەهێزی بەرنامەسازییە بۆ نووسین و دروستكردنی بەرنامە و جێبەجێكردنە بازرگانییەكان.
2. سی شارپ C Sharp  تێكەڵاوێكە لە زمانەكانی سی پڵەس پڵەس C ++  و ڤیژوەڵ بەیسك Visual Basic.
3.  ڕووخسارەكانی  C ++ تیادایە، وەكو دەربڕینەكان، گوزارشتەكان، ………….. .
4. سی شارپ یارمەتی بەرنامە ساز و گەشەپێدەرەكان دەدات بۆئەوەی بەئاسانی خزمەتگوزارییەكانی وێب Web Service  بنیات بنێن و، دروستی بكەن.
جۆرەكانی زانیاری، هەمیشە گۆڕاوەكان و پێناسەكردن و بڵاوكردنەوە
Data Types, Variables and Declaration
جۆرەكانی زانیاری Data Type  و چۆنیەتی هەڵبژاردن و نووسین و جیاكردنەوەیان، بۆ ئەوەی هەمیشە گۆڕاوەكان Variables  ی پێدروست بكەین، یەكێكە لە گرنگترین پێكهاتەكانی بەرنامەسازی و، پێویستە شارەزایمان هەبێت لەبارەیانەوە، هاوكات هەمیشە گۆڕاوەكان و نرخ پێدان و بڵاوكردنەوەیان Declaration بەشێكی تری زۆر گرنگی بەرنامەسازین، و لێرەدا زۆر بەكورتی باسین دەكەین.

تاگەکان سی شارپ
بۆچوونەکان
  • bahman

    سڵاو به‌ڕێز
    ئه‌وه‌ عه‌زیه‌ت نه‌بێت كتێبێكت ده‌رباره‌ی سی شارب هه‌یه‌ به‌ PDF
    زۆر مه‌م نون ئه‌بم

بۆچونی تۆ