ئای ئۆ ئێس
1, حوزه‌یران 2013
كاتی ئاماده‌بوونی گه‌شه پێده‌ران و هاككه‌رانی iOS له كۆنگره‌ی WWJC 2013

ته‌نها 9 ڕۆژی ماوه بۆ كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه ناسراوه WWDC 2013، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندین گۆڕانكاری ڕیشهيی له سیسته‌می كارپێكردنی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ و شێوه‌ی دیزاینی ئامێره‌كانی له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی سیسته‌می كارپێكردنی ئامیڕهكانی ئه‌پڵ ناسراو به iOS به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن. هۆی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ووشانی 7 و جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی ئه‌م وەشانه. ,وا دیارە کۆنگرەی ناسراو بە WWJC کە بریتییە لە World Wide Jailbreak Convention لە بەرواری ٢٣ و ٢٤ی مانگی ٨ دەبەسترێت لە شاری نویۆڕک لە New Rochelle بە سپۆنسەری Modmyi.com و ئەم بەڕێزانەی خوارەوە وتەی خۆیان لەوێ پێشکەش دەکەن بەگوێرەی ئەو خشتەی بۆیان دانراوە:
@saurik – له كاتژمێر 9 بۆ 10 به‌یانی
@Filippobiga – له كاتژمێر 10:10 بۆ 10:40 به‌یانی
BREAK – له كاتژمێر 10:50 بۆ 11:20 به‌یانی
@NitoTV – له كاتژمێر 11:30 به‌یانی بۆ 12:00 شه‌و
@iFile4iPhone – له كاتژمێر 12:10 بۆ 12:40 شه‌و
LUNCH – له كاتژمێر 12:40 بۆ 1:40 شه‌و
@Apocolipse269 – له كاتژمێر 1:45 بۆ 2:15 شه‌و
@DHowett – له كاتژمێر 2:20 بۆ 2:50 شه‌و
@Pimskeks – له كاتژمێر 3 بۆ 3:30 شه‌و
BREAK – له كاتژمێر 3:35 شه‌و بۆ 4:05 عه‌سر
@JoshMTucker – له كاتژمێر 4:10 بۆ 4:40 عه‌سر
@Rpetrich – له كاتژمێر 5:15 بۆ 5:45 عه‌سر
@B3ll – له كاتژمێر 5:50 عه‌سر بۆ 6:20 ئێواره
@TCcentex – له كاتژمێر 6:20 بۆ 6:50 ئێواره
شایەنی باسە لە ئێستاوە فرۆشتنی بلیت دەستی پێکردووە و تا ٢٣ی مانگی ٧ بەردەوام دەبێت و ژمارەی بلیتەکانیش سنوردارە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه بوونی گه‌وره هاككه‌رانی له‌م شێوه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاگادار بوون له دواین وەشانی iOS كه بریتی ده‌بێت له iOS7 بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م وەشانه تاكو بتوانن جه‌یلبرەیكی ڕێك و پێكی بۆ رابگه‌یه‌نن.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.