بابەتی گرینگ
8, حوزهیران 2013
بۆچوون
ئەیسەر پەردەی لەسەر کۆمپیوتەرکی ڕوومێزی بە سیستەمی ئەندرۆید لادا.

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای کۆمپیوتێکس لە شاری تایبییەیی پایتەخیتی تایوان، ئەیسەری کۆمپانیا گەورەکەی تایوانK پەردەی لەسەر مۆدێلێکی نوێی کۆمپیوتەری ڕوومێزی بەناوەمۆدێلی Acer N3-220 لادا کە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە. شایەنی باسە ئەم کۆمپیوتەرە بە خێرای ١.٦ گێگاهێرتز کاردەکات و گرافیک کاردی نێڤیدیا تێگرا ٣ی لەسەرە و وەشانی سیستەمی ئەندرۆیدەکەیشی بریتییە لە ٤.٢.٢.
بەگوێرەی ئەم نمونەیەی لە پێشانگاکە نمایشکاربوو یەکەی یادی ناوەکییەکەی تەنها ٨ گێگا بایتە ئەم کۆمپیوتەرە بەڵام بەگوێرەی گوتەی ئەیسەر گوایە ئەمە تەنها نمونەیەکە و لە کاتی خستنە بازاڕییەوە بەدڵنیاییەوە ئەوان گۆڕانکاری لە تایبەتمەندییەکاندا دەکەن و بە قەبارەی گەورەتری یەکەی یادی ناوەکی و سی پی یوو و شتی تری جیاوازەوە بڵاو دەکرێتەوە.
شایەنی باسە و بەگوێرەی شاندی ئامادەبووی ئەیسەر لە کۆمپیوتێکس ڕایانگەیاند کە ئامێرەکە لە مانگی ٩ یان ١٠ی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەوە و وەکو ناوی بازرگانیی Gateway ئەمریکی لەسەر نوسراوە، کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێـت بازاڕی باشتربێت و بەشێوەیەکی بەرچاو خەڵکی ڕووی تێبکەن. سەبارەت بە نرخی ئەم کۆمپیوتەرە ڕوومێزییە، ئەیسەر هیچی لێدوانێکی نەداوە.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!