10
ئەپڵ 8, حوزه‌یران 2013 بۆچوون

وێنەکانی ناوەوە و دەرەوەی سەنتەری مۆسۆکن دەری دەخەن ڕۆژی دوو شەممە iOS7 ڕادەگەێندرێت.

QuickShotدیارە دوێنێ لەکاتی ڕێکخستنی ناوەوە و دەرەوەی سەنتەری مۆسکۆن کۆمەڵێک وێنە بەرچاو کەوتوون یەکێک لەم وێنانە وێنەی هاوپێچە کە دەریدەخات بە ئاشکرایی لە ڕۆژی ٢ شەممە ئەپڵ لە كۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەران وەشانی نوێی سیستەمی مۆبایلی ناسراو بە iOS ڕادەگەێنیت و بەگوێرەی دەنگۆ و پێشبینییەکان بێت، ئەپڵ لەم وەشانە تازەیەی کە وەکو لە وێنەکە دیارە دەکاتە وەشانی ٧ بەتەواوی و سەرتاپا دیزاین و سیستەمەکەی گۆڕییوە و تەواو جیادەبێت لە وەشانەکانی پێشخۆی. لە ڕاسیدا و بۆ دووپاتکردنەوەی ئەم بابەتە تیم کووکی بەڕێوەبەری ئێستای ئەپڵ لە کۆنگرەی D11 ئاماژەی بەوەدا کە جۆنەیثان ئیڤی سەرۆکی بەشی Human Interface Group لە ئەپڵ ئێستا ڕابەڕایەتی iOS دەکات و کار لەسەر “ڕووکار و هەستێکی تر” دەکات بۆ iOS.

دانەیەکی تریش لەم وێنانە بڵاوبۆتەوە و  ئاماژە بە سیستەمی OSXی (ماک ئۆ ئێس ناوی پێشووی) دەکات و ئێکسێک لەسەر شەپۆلێکی زەریایەک کراوە ، وەکو لەخوارەوە دیارە، ئەمەش بەڕوونی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەپڵ لەم کۆنگرەیە باس لە داهاتووی هەردوو سیستەمەکەی دەکات کە OSX و iOSـن.
1370628803-QuickShot 2013.06.07 at 11.10.07

سەرچاوە MacStories

 

بۆچونی تۆ