بابەتی گرینگ
8, حوزهیران 2013
گووگڵ و بەرزکردنەوەی بەخشیشەکان بۆ هەرکەسێک کێشەی ئاسایش لە خزمەتگوزارییەکانی بدۆزێتەوە

گووگڵ ڕایگەیاند کە نرخی بەخشیشەکانی زیاددەکات بۆ هەرکەسێک کە بتوانێت کێشەی ئاسایش و سیکیورتی لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵدا بدۆزێتەوە و پاشان کۆمپانیا ئاگاداربکاتەوە لەم کێشانە و دوای لێکۆڵێنەوە بەخشییشی تایبەتی دەدرێتە کەسی بەرامبەر.
لەسەر بلۆگی تایبەتی کۆمپانیای گووگڵ تایبەتە بە بابەتەکانی ئاسایش ڕاگەێندراوە کە بەگوێرەی بەرنامەی بەخشیشەکان لە گووگڵ کە لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٠ـەوە دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، بەهۆی ئەم بەرنامەیەیەوە کۆمپانیای گووگڵ توانیویەتی چەندان کێشەی ئاسایش لە خزمەتگوزارییەکاندا چاک بکات ئەمەش لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەکارهێنەرانی خۆی.
لە درێژەی ئاماژەکانیان، گووگڵ ئاماژەی بەوەداوە لە سەرەتای دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ کێشەی ئاسایش لەچەندان خزمەتگوزاری جیاوازی گووگڵ دا چارەسەرکراوە، هەر لەم ماوەیەدا گووگڵ بڕی زیاتر لە 828000 هەزار دۆلاری داوەتە زیاتر لە ٢٥٠ توێژەرەوەی ئاسایش و سیکیورتی بەهۆی دۆزینەوەی کێشەکان لە خزمەتگوزاریەیەکانی گووگڵدا.
بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانیان لە پێشکەش کردنی ئەم بەرنامەیە کە بریتییە لە بەخشینی بەخشیش، گووگڵ گۆڕانکاری لە نرخی بەخشیشەکاندا کردووە و بەرزی کردوونەتەوە بۆ نمونە لەبەرامبەر دۆزینەوەی هەر کێشەیەکی ئاسایش لە خزمەتگوزارییەکانی جی مەیل و گووگڵ والێت دا لە ١٣٣٧ دۆلارەوە بەرزی کردووەتەوە بۆ ٧٥٠٠ دۆلار ئەمە بەگوێرەی سەرچاوەیەک بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تر لە ١٣٣٧ دۆلارەوە کردووەیتە ٥٠٠٠ دۆلار. سەبارەت بە بابەتەکانی authentication bypass گووگڵ نرخەکەی لە ٥٠٠٠ دۆلارەوە بەرزکردووەتەوە بۆ ٧٥٠٠ دۆلار.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!