ئەپڵ 10, حوزه‌یران 2013

چەند کاتژمێرێکی کەم لەبەردەم دەست پێکردنی کۆنگرەی WWDC 2013 ماوە + چۆن ڕاستەوخۆ تەماشای بکەم؟

wwdc13

دیارە ئەم شەو کاتژمێر ٨ بەکاتی هەولێر- کوردستان کە بەرمبەر کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی شاری سانفرانسیسکۆ دەکات، کۆنگرەی ساڵانەی جیهانی گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەپڵ بەڕێوە دەچێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەپڵ بەجیاواز لە جارانی تر ڕاستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕی سەرەک و ئەپڵ تی ڤییەوە دەیگوازێتەوە و ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە ڕاستەوخۆ تەماشای کۆنگرەکە بکەن:

http://www.apple.com/apple-events/june-2013/

بەگوێرەی سەرچاوەکان، وا پێدەچێت لەم کۆنگرەیە ئەپڵ زیاتر جەخت لەسەر هەردوو سیستەمەکەی خۆی، سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکس، بکاتەوە. ئەمانە و بەدڵنیاییەوە شتی زیاتریش دەبینڕێت. چاوەڕوان بن ئەمشەو ئەپڵ نمایشی خۆی دەست پێدەکات.

بۆچونی تۆ