10
ئای ئۆ ئێس 14, حوزه‌یران 2013 بۆچوون

پوختەی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ٢٠١٣.

Postpic

دیارە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەکاتی هەولێر- کوردستان، کۆنگرەی ساڵانەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بۆ ساڵی ٢٠١٣ و بۆ ٢٤ـەمین جار بە ڕێوەچوو. تێیدا ئەپڵ کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند و وەشانی نوێی سیستەمی کارگێری ئۆ ئێس ئێکس ١٠.٩ و نوێکرنەوەی ماک بووک ئێیەر و ماک پرۆ و ئەپەکانی iWork لەسەر هەور (Cloud) و وە کۆتایی کۆنگرەش بە وەشانی نوێی سیستەمی کارگێری مۆبایل ناسراو بە iOS 7 بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییە و بە دیزاین و دیکۆری تازەوە کۆتایی هات.. فەرموو بەیەکەوە و بە کورتی تەواوی کۆنگرەکە بزانین.

– سەرەتا کۆنگرە بە هاتنی تیم کووکی سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ سەر سەکۆی کۆنگرە دەستی پێکرد:

– تۆمارکردنی ٦ ملیۆن پەرەپێدەر و گەشەپێدەر و ١.٥ ملیۆن لەئەم ساڵی دواییدا خۆیان تۆمارکردووە.
– ئەپڵ زیاتر لە ٤٠٥ کۆگای لە ١٤ وڵات هەیە و سەردانکارانی ڕۆژانەش زیاترن لە ملیۆنێک.
– ئامادەبووان لە ٦٦ وڵاتەوە هاتبوون و لە ٦٤%ـیان یەکەمجاریان بوو ئامادەبن لە کۆنگرە.
– بلیتەکانی ئەمجارەی کۆنگرە بەتەنها لە ٧١ چرکە فرۆشرابوون.

– ڕێژەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن هەژمار لە ڕاژەی هەوری iCloud هەیە.
– ڕێژەی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن هەژمار لە گەیم سێنتەر هەیە.
– ئێستا ٩٠٠ هەزار ئەپڵیکەیشن بۆ ئایفۆن لە ئەپستۆر بوونیان هەیە و ڕێژەی دانلۆدی مانگانە بریتییە لە ٩٣% و بۆ ئایپادیش ٣٧٥ هەزار ئەپڵیکەیشن لە ئەپستۆرهەیە.

– ئەپڵ زیاتر لە ٥٧٥ هەزار هەژماری بە کاردی بانکییەوە هەیە و تاکا کۆمپانیاشە بەم ژمارەیەوە.
– تا ئێستا ئەپڵ ١٠ ملیار دۆلاری داوەتە پەرەپێدەران و ٥ ملیۆنیان هی ئەم ساڵەی دواییە بووە.
[divider]

کۆمپانیای” Anki”

دووای ئەمە تیم کووک باسی لە کۆمپاناییەک کرد بەناوی Anki کە کارلەسەر بەرهەمهێنانی ئامێر و یاری دەکەنەوە کە بەسیستەمی ئای ئۆ ئێس کاردەکەن. هەر لە کۆنگرەکە کۆمپانیای ناوبراو یەکەم بەرهەمیان بەناوی AnkiDrive ڕاگەیاند و کە بریتی بوو لە ڕێگایەکی کێبەرکێی ئۆتۆمۆبیل کەوا ئۆتۆمۆبیلی لەسەر دادەنرێـت و بەهۆی ئای ئۆ ئێسەوە دەست بەسەر ئەم ئۆتۆمۆبیلانەدا دەگیرێت. ئەوەی سەرەنج ڕاکێش بوو ئەوەبوو کە ئۆتۆمۆبیلەکەن لەسەر ڕێگەکە لایان نەدەدا و دەتوانرا چەند ئۆتۆمۆبیلێکی تری لەسەر دابنرێت و لەگەڵ هاوڕێیان یاری بکەیت.

[divider]

سیستەمی کارگێری ماک (OSX):

– بەتەنها لە ساڵی ڕابردوو ٧٢ ملیۆن ئامێری ماک فرۆشراوە.
– لە ٥ ساڵی ڕابردوودا گەشەی ماک لە ١٥% بووە بەبەرامبەر ٣% بۆ ویندۆز بووە.
– ڕێژەی زیادکردنی ماک لەو پێنج ساڵەدا بریتی بووە لە ١٠٠% لەکاتێکدا ویندۆز لە ١٨% بووە.

– ٢٨ ملیۆن کۆپی لە OSX Mountain Lion فرۆشراوە کە دەکاتە وەشانی ١٠.٨.
– لە ٣٥%ی بەکارهێنەرانی ماک سیستەمەکانیان بەرزکردووەتەوە بۆ OSX Mountain Lion لەکاتێکدا تەنها ٨%ی بەکارهێنەرانی ویندۆز سیتەمەکانیان بەرزکردووەتەوە بۆ ویندۆز ٨.

ئەپڵ لە کۆنگرەکە وەشانی نوێی سیستەمی OSXی ڕاگەیاند بەم شێوەیەی خوارەوە:
– ناوی ئەم جارەی OSX بریتییە لە ماڤەریکس (Mavericks)
– لەم وەشانەدا تاب بۆ فایندەر زیادکراوە.
– هەروەها تایبەتمەندی تاگ بۆ سیستەمەکە زیادکراوە کە تێیدا دەتوانیت فایل و بوخچەکانت تاگبکەیت و بە ئاسانی دەستت پێیان بگات.
– چاکسازی تەواو لە کارای وێبگەڕێ سەفاری دا کراوە.
– کەمکردنەوەی لەدەستچوونی وزە.
– ڕاستەوخۆ وەڵامدانەوە لە ناوەندی ئاگاهییەکان (Notification Center).
– زیادکردنی ئەپڵیکەیشنی نەخشەکان و ئای بووکس (Maps & iBooks).

– هاوکات کردنی وشەکانی تێپەڕبوون و کرێدت کارد بە بە بەکارهێنانی iCloud Key Chain کە ئەمە لە iOS7یش کاردەکات.
– نوێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی ڕۆژمێر بۆ باشتر کاراکردنی لە کاردا.
– سیستەمەکە بە فەرمی لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا ئامادە دەبێـت بۆ دااگرتن و ئەپدەیت.
[divider]

ماک بووک ئێیەر:

دیارە لە کۆنگرەکە ئەپڵ ماکبووک ئێیەری تازەی ڕاگەیاند و ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەی هەیە:

– ئەم نەوە تازەیەی ماک بووک ئێیەر نەوەی چوارەمی پرۆسێسەری ئینتێلی لەسەرە کە بە ٤٠% لە بواری گرافیک خێراترە.
– لە بواری وزەی پاتری دا زۆر باشکراووە بە شێوەیەک جۆری ١١ ئینجییەکە لە ٥ کاتژمێرەوە بووەتە ٩ کاتژمێر و جۆری ١٣ ئینجییەکەی لە ٧ بووەتە ١٢ کاتژمێر و بەدروشمی All day Battery life  ئەم گۆڕانکارییەیان ناساند.
– پشتگیری جۆری پێشکەوتووی وای فای 802.11ac دەکات.
– سەبارەت بە نرخەکانیان جۆری ١١ ئینجی بە یەکەی یادی ١٢٨ گێگابایتی بە ٩٩٩$ دەبێت و جۆری ١٣ ئینجی بە یەکەی یادی ١٢٨ گیگابایتی بە ١٠٩٩$ دەبێت.

*پێبینی دەکرا ئەپڵ، ماکبووک ئێیەر بە شاشەی رێتیناوە ڕابگەێنیت بەڵام بەداخەوە بەبێ شاشەی ڕێتینا ڕاگەێندرا.
[divider]

ماک پڕۆ:

ئامێری ڕوومێزی ماک پڕۆ بە نوێکردنەوەی تازە هاتە مەیدان و ئەم تایەبەتمەندییانەی خوارەوەی هەیە:

– تەواوی شێوەی دیزاینەکەی گۆڕاوە و ئێستا شێوەیەیەکی لولەکی هەیە.
– دوو جۆری پڕۆسێسەری تازەی ئینتێڵ زیۆن.
– بوونی ڕامی جۆری 1866 MHz DDR3 و یەکەی یادی SSD بە خێرای خوێندنەوەی ١.٢٥ گێگابت و خێرایی نوسینی ١ گێگابت کە ئەمەش مانای وایە ١٠ جار لە نەوەکەی پێشتری خێراترە.
– پشتگیری شاشەی جۆری 4K دەکات و دەتوانرێت تا ٣ شاشەی لەم جۆرەی لێببەسترێت.
– قەبارەکەی بە ١\٨ی نەوەی پیشخۆی دەخەمڵێندرێت واتە زۆر بچوکترە لەوەی پێش خۆی.

هەروەها هەندێک ئامێری تری لاوەکیشی نوێکردووەتەوە، لەوانە:
– AirPortی تازە بە شێوە و دیزاینێکی تازەوە و گۆڕانکاری سەرتاپایی تێدا کراوە.
– نەوەیەکی تازەی Time Capsule کە بەتەوانای ٢ تا ٣ تێڕا بایتە.
[divider]

iWork

– ئێستا دەستەی ئەپڵیکەیشنەکانی iWork لەسەر هێڵ و بەهۆی ئینتەرنێتەوە ئیش دەکەن و لەمەودوا لەسەر ئینتەرنێت فایلەکانت دەستکاری بکە.
– دەتوانیت کی نۆت کە بەرامبەر بەرنامەی پاوەڕپۆینتە بکەیتەوە و فایلەکانتی پێ دەستکاری بکەیت ڕاستەوخۆ لە سەرهێڵ. هەمان شت بە ئەپڵیکەیشنی پەیجس کە بەرامبەرە بە ماکرۆسۆفت وێرد دەکرێت و هە روەها ئەپڵیکەیشنی نەمبەرس کە بەرامبەرە بە مایکرۆسۆفت ئێکسڵ دەتوانیت لەسەر هێڵ بیکەیتەوە و فایل و بوخچەکانتی پێ دەستکاری بکەیت.
– دەستەی ئەپڵیکەیشنی iWork ڕووکارێکی تازەی پێدراوە.
– ئەم دەستە سەر هێڵییە لەسەر ویندۆز و ماک ئیشدەکەن و پشتگیری کۆڕم و ئینتەرنێت ئێکسپلورەریش دەکەن واتە بەم دوو وێبگەڕەش دەتوانیت بیانکەیتەوە.
– ئێستا بۆ پەرەپێدەران و گەشەپێدەران لەسەر لینکی beta.icloud.com ئامادەیە.
[divider]

iOS

تیم کووک ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە بۆ نۆیەمین جارە ئایفۆن وئایپاد خەڵاتی متمانەی بەکارهێنەران بەدەست دەهێنن و ئەمەش پێشتر نەبووە.
– تا ئێستا ٦٠٠ ملیۆن لەو ئامێرانەی بە سیستەمی  iOS  کاردەکەن فرۆشراون.

دواتر ئاماژەی بەکۆمەڵێک ئاماری سیستەمی iOS دا و بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
– بەکارهێنانی ئایفۆن بە ٥٠% زیاترە لە بەکارهێنانی ئەندرۆید.
– متمانەی و ڕازیبوونی بەکارهێنەران لەسیستەمی ئای ئۆ ئێس بریتییە لە ٩٧% و لەوانەش ٧٦%ـیان بەتەواوی ڕازین لە سیستەمەکە.
– لەکاتێکدا ڕێژەی ڕازیبوونی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بریتییە لە ٤٩%.
– ئاییاد رێژەی بەکارهێنانی ٨٢%ی داگیر کردووە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا.
– لە ٩٣%ی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس سیستەمەکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ iOS6.
– زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە وەشانی Gingerbread دایە کە رێژەی ٣٧%ی بەکارهێنەری هەیە و ڕێژەی ٣٣% جێلی بین و ڕێژەی ٢٦% ئایسکرێم ساندویجە.
[divider]

iOS 7

– سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەتەواوی گۆڕانکاری لە دیزایندا هاتە مەیدان و چەندان تایبەتمەندی تازەیشی بۆ زیادکراوە.

دیزاین

– ڕووکارێکی زۆر سادەی جوان.
– تەواوی وێنۆچکەکان (ئایکۆنەکان) نوێکراونەتەوە.
– ڕووکارەکە بە شێوەی Layers واتە چین چین کاردەکات و ئەمەش جوانیەکی  ناوازە دەداتە سیستەمەکە.
– لێڵ کردن و پێدانی Blur بە زۆربەی بەشەکانی دیزاینی سیستەمەکە و ئەمەش ڕوویەکی جوانتری داوەتە سیستەمەکە.
– بەشی ناوەندی ئاگاهییەکان (Notification Center) نوێکراوەتەوە و ئێستا سێ بەش لەخۆی دەگرێـت کە بریتین ئاگاهییەکانی ئەمڕۆ و لەدەستچووەکان و هەموو ئاگاهییەکان.
– ئەپڵیکەیشنی کەش و هەوا تەواو گۆردراوە و ئیستا پاشبنەمای جوڵە و جوان و پەیوەندیدار بە کەش و هەوای ناوچەکە پێشاندەدات.
– دیزاینی تەواوی ئەپەکانی قبلەنما و کاتژمێر و بۆرسە و NewsStand گۆردراوە.
– فۆڵدەرەکانیش دیزاینیان گۆردراوە و ئێستا ڕێگەشت پێدەدات لەناو فۆڵدەرەکان پەڕە دروست بکەیت و چەندان وێنۆچکە (ئایکۆن) بخەیتە ناوفۆڵدەرەکان.
[divider]

ناوەندی دەست بەسەر داگرتن Control Center

خەونی چەند ساڵەی زۆربەی بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس هاتە دی و ئەپڵ ناوەندی دەست بەسەر داگرتن (Control Center)ی بۆ ئای ئۆ ئێس زیادکرد کە چەند کورتکراوەی لەخۆی گرتووە ولەوێوە بە ئاسانی دەتوانیت چەندان شت چالاک و ناچالاک بکەیت، لەوانە بلوتز و وایفای و مۆدی فرۆکە و …هتد و ئەمانە و پلەیەری لێدانی دەنگی لەخۆی گرتووە کە دەست بەسەر لێدانی دەنگ دا دەگریت.

[divider]

فرە کارەکان Multitasking


بەشی فرە کارەکانیش نوێکراوەتەوە و ئێستا ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کراونەتەوە جگە لە وێنۆچکەکەیان وێنەی دواهەمین کاتی کرانەوەیان دەردەکەوێت و بەتەنها پەنجە ڕاکێشان لەسەریان بۆ سەرەوە دەدەخرێن یان پەنج پێدانانیان دەتوانیت بگەرێێوە ناویان.
[divider]

سەفاری Safari

– وێبگەری سەفاری ئێستا بە شێوەی ستونیش پڕ شاشە دەکرێت ئەمە جگە لە شێوەی ئاسۆییەکەی.
– ئاڵوگۆڕ لەنێوان پێگە کراوەکمان بەتەنها دەستخشاندن بۆ لای چەپ و ڕاست.
– ئێستا Address bar و Search تێکەهەڵکێش کراون و کراونەتە یەک دانە.
– شێوەکەی گۆڕدراوە و وێنۆچکەی جوانی تێدا بەکارهاتوون.
– ئێستا لە سەفاری ڕێگەپێدارویت زیاتر لە ٨ تاب کەیتەوە.
– هاوکاتکردن و Synchronize وشەکانی تێپەڕبون و جگە لەوانەش.
– دەست بەسەراگرتنی خێزانی بۆ ڕاگرتن و بەستکردنی پێگەی دیارکراو بۆئەوەی منداڵان نەتوانن بیکەنەوە.
[divider]

تایبەتمەندی Peer-To-Peer

بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانیت وێنەیەک دیاری بکەیت و بینرێت بۆ هاوڕێیەکەت کە لەسەر هەمان تۆڕی وایفای بێت و ئەم تایبەتمەندییەش بەتەنها لەسەر ئایفۆن ٥ و ئایپاد ٤ و ئایپۆد ٥ و ئایپاد مینی ئیشش دەکات.
[divider]

کامێرا و وێنە


– ئێستا بەهۆی پەنجا ڕاکێشن بۆ لای ڕاست و چەب دەتوانیت ئاڵوگۆڕ بکەیت لەنێوان مۆدی ڤیدیۆ و فۆتۆ و پانۆڕاما.
ئێستا دەتوانیت فلتەری ناوازە ڕاستەوخۆ لەبەشی وێنەکانەوە بخەیتە سەر وێنەکانت.
– دەتوانیت ڕاستەوخۆ وێنە لەگەڵ هاوڕییانت شێربکەیت بۆ خزمەتگوزاری هەوری ئای کلاود و هەرەوەها گواستنەوەی وێنەکان بۆ ئەلبووم.
– دەتوانیت وێنەکانت بەگوێرەی مانگ یان ساڵی گیراو ببینیت.
[divider]

سیری Siri

– زیادکردنی دەنگی تازە بۆ سیری و چاکسازی لە کارای و بەرزی لە جۆرایەتی.
– دەتوانیت دەنگی ئافرەت یان پیاو هەڵبژێریت.
– زیادکردنی فرمانی تازە بۆ کوژاندنەوەی بلوتوس و وایفای و …هتد.
– ویکیپیدیا و تویتەر لەگەڵ سیری تێکهەڵکێش کراون.
– بۆ بواری ئۆتۆمۆبیل سیری باشتر و گەشەی زیاتری پێدراوە.
[divider]

کۆمەڵێک خاڵی تر:

– ئێستا ئەپستۆر ئەپەکانت بە خۆکاری بۆ ئەپدەیت دەکاتەوە.
– ئێستا فۆڵدەرەکانی ئای ئۆ ئێس زیاتر لە جاران ئەپی دەخرێتە ناو بۆ نمونە ئێستا دەتوانیت یارییەکانت هەمووی بخەیە یەک فۆڵدەر وات زیاتر لە ١٢ ئەپ کە لە ئایفۆن وابوو و زیاتر لە ٢٠ ئەپ کە لە ئایپاد وابوو.
– ئێستا ئاگاهییەکان (Notification) هاوکاتکراون بۆ نمونە یەک ئاگاهی لەسەر ئامێرێکت لابەریت لەسەر ئەوەتریش نامێنێت.
– تا ئێستا ٨٠٠ ملیار پەیام نێردراوە.
– تا ئێستا ٧.٤ تریلیۆن ڕەوانەکراوە.
– ئەپڵ iRadio ڕاگەیاند کە بەۆهیەوە دەتوانیت گوێ بیتسی وێستگە ڕادیۆییەکان بیت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
– ئێستا دەتوانیت پەیوەندییەکان بەست بکەیت واتە بڵۆک بکەیت لە وەرگرتنی پەیوەندی یان نامە یان فەیستایم.
– ئێستا لە فەیستایم دەتوانیت پەیوەندی دەنگیش ئەنجامبدەیت.
– بوونی مۆدی شەوی لە ئەپی نەخشەکان.
– فێربوونی ڕینوسی بۆ زمانەکانی یابانی و کۆری و چینی.
– ئێستا ئەپستۆر ئەو ئەپڵیکەیشنانەت نیشاندەدات کە لە ناوچەکەی تۆ بەناوبانگن.
شایەنی باسە iOS7 تەنها پشتگیری ئەم ئامێرانەی خوارەوە دە کات:

– ئایفۆن 4\4S\5
– ئایپاد 2\3\4 و مینی
– ئایپۆد تاچ 5

ئەمە بریتی بوو لە پوختەی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ کە ڕۆژی ٢ شەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو و لە ڕاستیدا باس لە چەندان شتی تر کرا و پشت بەخوا لەمەودوا بابەت لەسەر شتەکانی تریش بڵاودەکەینەوە.

بیرمان نەچێت ئێمە لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرە تەواوی کۆنگرەکەمان ڕاستەوخۆ لەم لینکەی خوارەوە گواستەوە و بۆ ئەم بابەتەش سودمان لەو گواستنەوەیە وەرگرت + ئایفۆن ئیسلامیش:
https://www.facebook.com/events/481858631889694/481980998544124/

سوپاس بۆ کاک مەنسوڕ و کاک کاروان لە ڕۆژی گواستنەوەکە بە یەکەوە کۆنگەرکەمان گواستەوە.

بۆچونی تۆ