بابەتی گرینگ
19, حوزهیران 2013
HTC مۆبایلیلێکی تر لە زنجیرەی Desire بەناوی Desire 200 ڕاگەیاند.

دوێنی ١٨ی ٦ی ٢٠١٣ کۆمپانیای ئێچ تی سی تایوانی مۆبایلێکی تری لە زنجیرەی Desire بەناوی HTC Desire 200 ڕاگەیاند. ئەم مۆبایلە شاشەیەکی ٣.٥ ئینجی بە ڕوونی 480×320 پێکسڵ هەیە و ئەم مۆبایلە لە جۆری مۆبایلە تایبەتمەندییە کەمەکانە.
شایەنی ئاماژەیە ئەم مۆبایلە پرۆسێسەری Snapdragon S1ی بەرهەمی کۆمپانیای کوالکۆمی بە خێرای ١ گێگاهێرترز لەسەرە. و ڕامەکەی ٥١٢ مێگابایتە و بیرگەی ناوەکی بریتییە لە ٤ گێگابیات و دەتوانرێت بەهۆی بیرگەی دەرەکییەوە زیادبکرێـت.
کامێرای ئەم مۆبایلە ٥ مێگاپێکسەڵە و پاترییەکەی 1230 میلی ئەمپێرە. هەروەها ئەم مۆبایلە پشتگیری سیستەمی دەنگی Beats Audio دەکات. سەبارەت بە ڕایەڵە، ئەم مۆبایلە پشتگیری ڕایەڵەی نەوەی چوارەم ناکات بەڵام پشتگیری لە هەریەکە لە نەوەی ٣ و ٢ی ڕایەڵە دەکات. بەزیاد لەمانە تایبەتمەندی intelligent display هەیە کە هەڵدەستێت بە لابردنی ڕیکلامەکان لەکاتی گەڕان لە وێبدا.
شایەنی باسە کە ئەم مۆبایلە بەهەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش دەکەوێتە بازاڕەوە بەڵام سەبارەت بە ڕۆژی هەناردەکردن بۆ بازاڕ و نرخی مۆبایلە کە ئێچ تی سی هیچ وردەکاری بڵاونەکردووەتەوە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!