بابەتی گرینگ
21, حوزهیران 2013
Samsung ATIV Q و دوو سیستەم لە یەک لاپتۆپدا!

ئامێری Samsung ATIV Q ،کە دوێنی سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا ڕایگەیاند، لاپتۆپێکە و دوو لاپتۆپی تێدا بەدی دەکرێت بە شێوەیەک شێوەی دەگۆڕدرێت و دەبێتە نۆتبووک و پاشان دەکرێـتە تابلێتیش و هەردوو سیستەمی ویندۆز ٨ و ئەندرۆید جێلی بین ٤.٢.٢ی لەسەرە. وا پێدەچێت بە سەرەنج ڕاکێشترین ڕاگەێندراوەکانی کۆنگرەکەی دوێنی سامسۆنگ دابنرێت.
شایەنی باسە ئەم لاپتۆپە لەکاتی هەڵکردنی بووت دەکاتە ویندۆز ٨ و لەناو ویندۆز ٨ دا ڕێگە بە بەکارهێنەر دراوە کە ئەنرۆدیدی بنچینەی گووگڵ وەشانی جێلی بین ٤.٢.٢ بەکاربهێنیت و سودمەندبێت لە ئەپ و یارییەکانی گووگڵ پلەی و کاتێکی خۆش بەسەرببات! بە زیاد لەمانە ئەم لاپتۆپە ویندۆزەکەی پشتگیری دێسکتۆپی کۆن دەکات و پێنوسی ئەلیکترۆنی جۆری (Stylus)ی لەگەڵ و سودی لێدەبینرێت بۆ کارکردن لەسەر تابلێتەکە و بەتایبەتیش بۆ ئەو فرمانانەی کە بەپەنجە کەمێک ناخۆشن و باش فرمانەکان جێبەجێ نابن!
ئەوەی ئاشکرایە کەوا لەنێوان هەردوو سیستەمەکە بە ئاسانی فایل و بوخچە ئاڵوگۆڕ دەگرێت و ئاڵۆگۆڕەکەیشیان خێرایە! و ئەوەیشمان بیرنەچێت ئەم لاپتۆپە لاپتۆپێکی بنچینەی ئەندرۆید دارنییە و ڕاستەخۆ بووت بکاتە ئەم سیستەمە بەڵکو لە سەرەتای هەڵکردنی بووت دەبێـە ناو ویندۆز و پاشان لەوێوە سامسۆنگ هەلی ڕەخساندووە کە کار بە ئەندرۆیدی بنچینەی گووگڵ بکرێت و سوود لە ناوەڕۆکەکەی وەرگیریێت.
تایبەتەمەندییەکانی بە کورتی:
– دوو سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز ٨ لەسەر ئەو ئامێرە ئیش دەکەن.
– ئامێرەکە شێوەی دەگۆردرێت و سوود لە ٤ شێوەی دانانی وەردەگیرێت!
– ئامێرەکە کێشی ١.٢٩ کگم و تەنکیەکەی ١٣.٩ ملم.
– شاشەکەی جۆری QHD+ و ڕوونیەکەی بریتییە لە (3200×1800).
– شاشەکەی قەبارەی 13.3 ئینجە و ٢.٨ جار چڕی لە شاشە فوڵ چڕی بەرزەکان زیاترە!




سەرچاوە iClarified + Techcrunch
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!