ئای ئۆ ئێس
23, حوزهیران 2013
Semi-Restore گەیشت، ئێستا ئامێرەکەت ڕیستۆر بکە بێ لەدەستدانی جەیلبرەیک+ داگرتن + چۆنیەتی.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر Semi-Restore گەیشت، کە پرۆگرامۆکەیەکە و هەڵدەستێت بە خاوێنکردنەوە و سڕینەوەی داتاکانی سەر ئایفۆنەکەت وەکو نیمچە ڕیسۆترێک وایە بەبێ ئەوەی جەیلبرەیک لەدەست بدەیت. ئەم پڕۆگرامۆکەیە لەلایەن دەستیەکەوە بەناوی CoolStarـەوە گەشەی پێدراوە و پشتگیری iOS5 تا iOS6.1.2 دەکات و بەتەنها یەک کلیک هەڵدەستێت بە ڕیستۆرکردنەوەی ئامێرەکەت بەبێ ئەوەی جەیلبرەیک لەدەست بدەیت.
Semi-Restore چیمان بۆ دەکات:
– هەموو پوخچە دابەزێندراوەکانی ناو سیدیا دەسڕێتەوە.
– هەموو بوخچە و فایلەکانی سەر ئامێری بەکارهێنەر دەسڕێتەوە.
– چاککردنی ڕووخسەتەکان.
– چاککردنی چالاککییەکان.
– چاککردنی کێشەکانی ئای مێسج و فەیستایم.
– چاککردنی کێشەی زوو زوو دەرکەوتنی Safe Mode.
– سیدیا دادەبەزێنێتەوە ئەگەر سڕدرابۆیەوە.
Semi-Restore چیمان بۆ ناکات:
– وەشانی سیستەمەکە Upgrade ناکاتەوە.
– سیستەمەکە Downgarde ناکات.
– ئامێرەکەت جەیلبرەک ناکات بەڵکو لە لەدەستدانی دەیپارێزێت.
– فایلە تێکچووەکانی سیستەم چارە ناکات.
تێبینییەکان:
– Semi-Restore لەسەر وێندۆز ئێکس پی SP3 بەرو سەر کاردەکات و لەسەر سیستەمی OSX10.6 بەرەو سەر کاردەکات و لەسەر لینوکس ئوبنتو 12.10 بەرەو سەر.
– وەکو هەموو جارێکی ڕیستۆ بیرت نەچێـت لە ئایتیونز Back upـێک لە ئامێرەکەت بگرە بۆ ئەوەی لەدوای ڕیستۆرەکە شتەکانت بخەیتەوە ناو ئامێرەکەت.
– لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە دەستکاری ئامێرەکەت مەکە.
– لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە چەند جارێک مۆبایلەکە Respring دەکات و لەم کاتەدا مەشڵەژێ چوونکە ئەمە شتێکی ئاساییە.
ڵێرە Semi-Restore دابگرە:
بۆ ویندۆز لێرەوە…
بۆ ماک ئۆ ئێس ئێکس لێرەوە
بۆ لینوکس لێرەوە جارێک نەگەیشتووە.
چۆنیەتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە:
– سەرەتا دوای داگرتنی فایلەکە بەم شێوەیە لە شوێنێک بیخەرە ناو فۆڵدەرێکەوە:
– دواتر هەر لەناو فۆڵدەرەکە فایلە زیپەکە لێکهەڵبووەشێنە:
– کلیکی ڕاست لەسەر Semi-Restore.exe بکە و وەکو بەڕێوەبەر Run as Administrator بیکەرەوە:
– کاتێک Semi-Restore کرایەوە ئەم پەیامە دێت کلیک لە OK بکە:
– ئێستا ئامێرەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە و بیرت نەچێـت ئەم پڕۆگرامۆکەیە پشتگیری iOS5 تا iOS6.1.2 دەکات.
– دەبینیت ئێستا ئایفۆن ٤ ئێس پەیوەستە بە کۆمپیوتەرەکەوە و پڕۆگرامۆکەکەی Semi-Restoreیش خوێندوویەتەوە.
– کلیک لە دووگمەی SemiRestore بکە و چاوەڕێ بکە دەبینیت لە نیوەی مۆبایلەکەت ڕیستارت دەبێت:
– لەدوای تەواو بووی Semi-Restore ئاماژەبەوە دەکات کە بەسەرکەوتووی پڕۆسەکە تەواو بوو و ئامێرەکەت ڕێستارت دەبێت و دێتەوە سەرەتای دامەزراندنی ئامێر:

پیرۆزە ئامێرەکەت ڕیستۆر بوو بێ لەدەستدانی جەیلبرەیک!
ئەمەش پارچە ڤیدیۆیەک بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پڕۆسەکە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=4YKohT-Ifb4[/youtube]
سوود وەرگیرا لە iClarified و پێگەی سەرەکی Semi-restore
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
لة كؤ دا ؤنلاؤ
فەرموو بەریزم دەتوانیت لە سایتی سەرەکی داونلۆدی بکەیت.
http://semi-restore.com/
sllaw barez e mn am error ayat
http://www.kurdclick.net/up/uploads/png/ce4cccc9a9.png
tkaya yarmati