ئەندرۆید
28, حوزه‌یران 2013
ئەپی بە كوردى كرا‌و AirDroid v 2.0.2 بۆ كۆنتروڵ كردنى ته‌واوى موبايله‌كه‌ت بۆ سيسته‌مى ئەندرۆيد.

ئه‌م ئەپڵیکەیشنە كارى ئه‌وه‌نده زۆر ده‌كات، ئه‌وه‌نده به هێزه، به هيچ وشه‌يه‌ك و ڕسته‌يه‌ك ناتوانم وه‌سفى بكه‌م. ئەپەکە كۆنترۆڵى ته‌واوى موبايله‌كه‌ت ده‌كات به شێوه‌ى زۆر به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو. ئەپەکە به‌ته‌واوى رزگارت ده‌كات له به‌كارهێنانى كێبل بۆ گواستنه‌وه‌ى زانياريه‌كانت له نێوان موبايل و كومپيوتهر ئەویش بەهۆی وایفایەوە.
تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ئەپەکە:
له‌ناو موبايلدا :
– زانينى زانيارى له‌سه‌ر رام – روم – مێمورى – پاترى – يه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ناوه‌ندى (CPU)
– به‌رێوه‌بردنى هه‌موو ئه‌په‌كانى ناو موبايله‌كه‌ت
– ئەپەکە فايل مهنيجهرى تايبه‌ت به خوى هه‌يه بو به‌رێوه‌بردنى فايل و فولدهرهكانت
– به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه كارگێرهكانى ناو موبايله‌كه‌ت
– دوزينهوهى موبايله‌كه‌ت له كاتى ون بوون
– خاوێن كردنه‌وه‌ى كاشى موبايله‌كه‌ت ( رزگارت ده‌كات له فايلى زياده )
– له‌گه‌ل چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى تر‌ى زۆر به‌هێز
له ناو كومپيوتهر دا :
– كارپێكردنى كامێراى موبايله‌كه‌ت
– به‌رێوه‌بردنى نامه‌كانت
– به‌رێوه‌بردنى گۆرانيه‌كانت
– به‌رێوه‌بردنى وێنه‌كانت
– به‌رێوه‌بردنى ڤيديويهكانت
– به‌رێوه بردنى په‌يوه‌نديه هات و چووهكانت
– به‌رێوه‌بردنى ناوه‌كانت
– بينينى شاشه‌ى موبايله‌كه‌ت به شێوه‌ى راسته‌وخۆ
– له‌گه‌ل چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى تر
* بۆ كار كردنى ئەپەکە پێويسته موبايلهكه و كۆمپيوته‌ره‌كه وايهرلێسى هه‌بێت وه پێويستيش به هێلى ئينته‌رنێته
به ٣ رێگا ده‌توانيت مۆبايله‌كه‌ت له رێگه‌ى بهرنامهكهيهوه به كۆمپيوتهرهكهتهوه ببهستيت
1 – له رێگه‌ى ئه‌كاونت
2- له رێگه‌ى پشكنينى باركۆد
3- له رێگه‌ى يه كارهێنانى ئاى پى
من لێره‌دا بههوى ئايپيهوه باس ده‌كه‌م چونكه له هه‌موو رێگاكان سه‌ركه‌وتوو تره. سه‌ره‌تا وايهرلێسى موبايله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه و موبايله‌كه‌ت لەگەڵ هێلى ئينته‌رنێت گرێبدە. پاشان ئەپەکە بكه‌ره‌وه ئايپيهكەت ده‌داتى براوزهرێكى كومپيهتهرهكهت بكه‌ره‌وه ئه‌و ئاي پيه له شوێنى نوسينى ناونيشانى مالپه‌ره‌كان بنوسه. وه‌ك ئه‌م وێنانه‌ى خواره‌وه:

پاش ئه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ت به‌سترا به كۆمپيوتهرهكهتهوه ده‌توانيت سود له هه‌موو تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ئەپەکە له‌ناو كومپيهتهرهكهته ببينيت. به‌كارهێنانى ئەپەکە زور ئاسانه پێويست به باس كردنى ناكات
چه‌ند وێنه‌يه‌كى ئەپەکە:






داگرتن به قه‌باره‌ى 6.23 ميگابايت

okokokokok