10
ئای ئۆ ئێس 12, ته‌مموز 2013 بۆچوون

کۆمەلێک ئەپڵیکەیشنی ئاینی بۆماوەیەکی کاتی بۆ ئایفۆن و ئایپاد بێ بەرامبەرن!

Postpicالسلام علیکم ورحمة الله، داوام لەخوای پەروەردگارە کە ڕۆژووی گشت لایەک قبوڵ بکات و طاعة و پەرستشمان لێوەربگرێت. ئامین. دیارە هەموو ساڵێک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە کۆمپانیاکانی بواری درووستکردنی ئەپی ئیسلامی، ئەپەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی دەکەنە خۆڕایی و بێ بەرامبەر و لەم پێشکەشکردنە ناوازەیەی ئەم جارەشدا ئەپڵیکەیشنی گرانبەها و بەنرخ بوونەتە بێ بەرامبەر و تۆی بەڕێزیش دەتوانیت بێ بەرامبەر بەبوونی هەژمارێکی ئەپڵی تایبەت بەخۆت بێ هیچ تێچوونێک دایان بگریت و بۆ هەمیشە ببیتە خاوەنیان.

١- ئەپڵیکەیشنی Quran Reader بۆ ئایفۆن: ئەپێکی ناوازەی قورئانە بۆ ئایفۆن چەندان تایبەتمەندی ناوازەی لەخۆی گرتووە لەوانە تەفسیر و وەرگێرانی ئینگلیزی و بوونی شێوەی ڕاستەقینەی پەڕەکانی قورئان و ….هتد
App Store٢- ئەپڵکەیشنی Quran Reader HD بۆ ئایپاد: ئەپێکی ناوازەی قورئانە بۆ ئایپاد چەندان تایبەتمەندی ناوازەی لەخۆی گرتووە لەوانە تەفسیر و وەرگێرانی ئینگلیزی و بوونی شێوەی ڕاستەقینەی پەڕەکانی قورئان و ….هتد
App Store٣- ئەپڵکەیشنی وردك القرآني بۆ ئایفۆن: ئەپێکی یاریدەدەرەی ختمکردنی قورئانە و بەشێوەیەک نایاب بەرنامەڕێژکراوە.
App Store

٤- ئەپڵیکەیشنی إذاعات القرن بۆ ئایفۆن و ئایپاد: کۆمەڵێک وێستگەی ڕادیۆی قورئانی لەخۆی گرتووە کە بەهۆی هێڵی ئینتەرنێتەوە کاردەکات.
App Store

٥- ئەپڵکەیشنی زادي بۆ ئایفۆن: کۆمەڵێک ڕێنمایی و بابەت و زانیاری لەخۆی گرتووە تایبەت بە منداڵان لە مانگی ڕەمەزاندا.
App Store٦- ئەپڵیکەیشنی زاد الصائم بۆ ئایفۆن: کۆمەڵێک بابەتی ڕەمەزانی لەخۆی گرتووە لەوانە وێردەکان و پێش بەربانگ و چەندان بابەتی تری جیاواز.
App Store

٧- ئەپڵیکەیشنی فاذکروني بۆ ئایفۆن: کۆمەڵێک شتی لەخۆی گرتووە لەوانە قورئان و کاتەکانی بانگ و وێردەکان و …هتد
App Store

٨- ئەپڵیکەیشنی موسوعة الشاملة بۆ ئایفۆن و ئایپاد: ئەم ئەپە پەیوەستە بە پەرتووکخانەیەکی جیهانی کە پەرتوکی لەزۆربەی بوارەکاندا لەخۆی گرتووە و پێوستی بە هێڵی ئینتەرنێتە.
App Store

تێبینی: بۆ داگرتنی ئەپەکان کلیک لە وێنەی “لەئەپستۆر دەست دەکەوێت” بکە بۆ ئەوەی بڕۆیتە ئایتونز و دایان بگریت. بیرت نەچێت هەندێک لە ئەپەکان بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕایین و زوو دەگەڕێ،ەوە باری ئاسایی خۆیان!

بۆچونی تۆ