بابەتی گرینگ
16, تهمموز 2013
بۆچوون
ڕووکارە تازەکەی گووگڵ پلەی لەسەر وێب ئێستا بەردەستە بۆ بەکارهێنەران!

دیارە لە کۆنگرەی Google O|I کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکایی پەردەی لەسەر ڕووکارێێکی تازە بۆ گووگڵ پلەی لادا و بەڵێنی ئەوەی دا کە بەزووی دەخرێتە بەردەست و ئەوە بوو ئەمڕۆ ڕووکارە تازەکەی کۆگای گووگڵ پلەی لەلایەن گووگڵەوە خرایە کار و ئێستا لە سەرتاپای جیهان هەوادارانی ئەندرۆید دەتوانن سوود لە ڕووکار و دیزایینە تازەکەی گووگڵ پلەی وەربگرن. شایەنی باسە کە ڕووکارە تازەکەی گووگڵ پلەی لە لیستێکی تەنیشتی پێکدێت و تێیدا بە ئاسانی دەستت دەگات بە بەشەکان و بابەتە پەوەندیدارەکان بە هەژماری خۆتەوە و ئەمە لەلایەک و لەلایەکیش چەمکە جوانەکەی دیزاینی گووگڵ هەر بەزووی سەرەنجت بۆلای خۆی ڕادەکێشێت و ڕەنگە کراوە و خێراییەکەی تام و چێژی گەڕانتت پێدەدات لەکاتی گەڕان و گەشتت بەناو گووگڵ پلەی دا.
ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لێرەوە بڕۆنە ناو کۆگای گووگڵ پلەی و ڕووکارە تازەکەی ببینن!
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!