ئای ئۆ ئێس
31, تەممووز 2013
ڕێبەری ئەلیکترۆنی کوردستان بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دابگرە!

لە هەنگاوێکدا بۆ زیاتر ئاشناکردنی گەشتیاران، دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەهاوکاری کۆمپانیای (GETTY TECH)، ئەپێکی بۆ هەردوو سیستەمی (iOS) وە (Android) بەخۆڕای گەشەپێداوە و ئێستا لەسەر هەردوو کۆگای بەناوبانگ گووگڵ پلەی و ئەپستۆر دەستدەکەون و تۆش دەتوانیت ببیتە خاوەنی.
ئەم ئەپە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جوان و سەرنجڕاکێش لەخۆگرتووە، لەوانە:
- دانانی گه‌شت بۆ گه‌شتیاران
- كۆمێنت و هه‌ڵسه‌نگاندن گه‌شتیار ده‌رباره‌ی شوێنه‌كان
- هەردو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی
- نوێ كردنه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر
- نرخی دراو
- به‌شداری كردن له فه‌یسبوك
- دابه‌زاندنی بێ به‌رامبه‌ر به ئه‌نته‌رنێت
- ئیش‌کردن بەشێوەی دەرهێڵ (ئۆفلاین)
- ئاسانی گه‌ران بەدوای شوێنه گه‌شتوگوزارییەكان
چەند دیمەنێکی ئەپەکە



داگرتن


شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.