ئەندرۆید
31, تهمموز 2013
چۆنیەتی گۆرینی وڵات له مارکێتی گووگڵ پله‌ی
سڵاو خۆشەویستان، فێرکاریه‌کم ئاماده‌کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆرینی وڵات له مارکێتی گوگل پله‌ی. وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له مارکیتی گووگل پله‌ی زۆربه‌ی یاری و به‌رنامه‌ی زۆر به‌هێز و ناوازه بۆ چه‌ندین وڵاتی ئاسیا له‌وانه وڵاتی عێراقیش فیلتهرکراون و نا‌توانیت دایان به‌زێنیت و ده‌ڵێت بۆ وڵاته‌که‌ت نابێت. سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێک پێویسته موبایله‌که‌ت روت کرابیت بوویه ئه‌گه‌ر موبایله‌که‌ت روت نه‌کرابیت سه‌ره‌تا برو روتی بکه پاشان سود له‌م بابه‌ته وه‌ربگره. لێره‌دا کارمان به به‌رنامه‌یه‌که به ناوی Unlock market pro به‌رنامه‌که پێویستی بهروته تا کار بکات بۆیه پێویسته موبایله‌که‌ت رووت کرابێت که به‌هۆیه‌وه ئای پی وڵاته‌که‌مان ده‌گۆرین بو وڵاتێکی تر بو نمونه من له‌م بابه‌ته‌دا ولاتی مارکیتی خوم له ولاتی عیراقه‌وه ده‌گۆرم بۆ وڵاتی روسیا به‌هۆی به‌کارهێنانی ئای پی روسیایهوه.
پێداویستیه‌کان :
ئەپڵیکەیشنی Unlock market pro

مالپه‌رێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئای پی و پۆرت
http://www.freeproxylists.net/?c&pt=8080&pr&a
ئه‌مه‌ش فێرکاریه‌که‌ی که زۆر به جوانی باسم کردووه توش هه‌مان هه‌نگاوه‌کانی ڤیدیویهکه په‌یره‌و بکه به بێ هه‌ڵە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=5VjfNbWVOtU[/youtube]
تێبینی : من ئای پی ولاتی روسیام به‌کارهێناوه که زور خێرایه و هیچ کێشه‌یه‌کی له لای من نیه توش به ئاره‌زوی خۆت بکە.
ئای پیهکه 46.229.136.224
پۆرتهکهی 8080