10
ئەپ و نەرمەکاڵا 31, ته‌مموز 2013

ئێستا زمانی کوردی بۆ uTorrent بەردەستە + چۆنیەتی زیادکردنی زمانی کوردی(سۆرانی)

Postpic

خۆبەخشان و ئەوانەی کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆئەوەی بە شتێکی بچوکیش بێت خززمەتی وڵات و نیشتمانی خۆیانی پێ بکەن، هەمیشە بەکارە خۆبەخشەکانیان خەڵکانی خۆیان خۆشحاڵکردووە و ویستویانە ڕۆڵەی وڵاتەکەیان دانەبڕیت لەبەرپێشوونەکانی ئەم جیهانەدا و لەگەڵ پێشکەوتنەکان هەنگاوبنێن. ئەوەتا ئێستا زمانی کوردی بۆ بەرنامەی بەناوبانگی داگرتنی فایلەکانی تۆڕێنی ناسراو بە uTOrrent زمانی کوردی لەلایەن خۆبەخشێک بەناوی (دانیاڵ عبدالله) بۆ زیادکراوە و ئێستا زمانی کوردی لە ڕیزی زمانەکانی ترە بۆ داگرتن و دەواتنیت لەمەو دوا بە زمانی کوردی بەرنامەکە بەکاربهێنن.

وەکو ستافی بەرێوەبەرانی پێگەکەمان دەستخۆشیمان بۆیان هەیە و هیوامان وایە کە خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە وبەردەوامبێت لەکارە خۆبەخشەکانی!

بەڕێزی وەرگێری بەرنامەکە بەم شێوەیەی خوارەوە باسی چۆنیەتی زیادکردنی زمانی کوردی(سۆرانی) بۆ بەرنامەی uTorrent باس دەکات:

١. سەرەتا ئەبێت بزانین کە بەرنامەی تۆرێنت پێویستی بە بووخچەی زمان (language pack)هەیە کە دەبێت لە ماڵپەڕی سەرەکی (uTorrent.com)دایبگرین، وەک لە وێنەکەدا دیارە :

پاشان کە دامانگرت لە (Run)دەنووسین (%appdata%)پاشان بوخچەی بیت تۆرێنت دەکەینەوە وەک لەوێنەکەدا دیارە:

پاشان بوخچەی زمانەکە(language pack) کە دامانگرتووە پەیستی دەکەینە ناو ئەو بوخچەیە، وەکو وێنەکە:

ئێستاش دوای ئەمانە ئەچینە ناو بەرنامەی (µTorrent) پاشان (options>preferences)دوای ئەوە (language) دەگۆڕین بە سۆرانی(sorani)پاشان (OK).

*تێبینی:ئێستا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی لە لیستی زمانەکان نووسراوە (sorani) بەڵام لەوانەیە ماوەیەکی تر بگۆڕدرێت بو (Kurdish(sorani)). وەک وێنەکە:

پاشان دوای ریستارت کردنی بەرنامەکە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی جێگیردەبێت.

تێبینی: پێویستە جار جار بووخچەی زمانی نوێ دابگرین لەبەر ئەوەی لەگەڵ نوێبوونەوەی بەرنامەکە وشەی نوێی بۆ زیاد دەبێت .و هەروەها بۆ باشترکردنی وەرگێرانەکە لەکاتی بوونی هەر ‌هەڵەو کێشەیەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پۆستی ئەلیکترۆنی وەرگێرەوە:[email protected]oo.com

بۆچونی تۆ