بابەتی گرینگ
31, تهمموز 2013
ئینتەرنێت دەگۆڕدرێت بە (LTE)

لە (15) ساڵە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت هاتووەتە هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام هاووڵاتییان گلەییان لەخاوی هێڵەكانیانی ئینتەرنێت هەیە، بڕیارە ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت لەڕێگەی گۆڕینی سیستەمی وای ماكسەوە بۆ (Long Term Evolution) كە سیستەمێكی جیهانی بەهێزەو خێرایە لەكاركردندا.
كاروان ڕەزا بەڕێوەبەری پۆستەو گەیاندن لەوەزارتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە NNA ڕاگەیاند، لەئێستادا سیستمی (LTE) ڕێگەی داوە بەكۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕینی سیستمی وای ماكسەكانیان بۆ (LTE) كە سیستمێكی بەهێزە بۆ بەكارهێنانی هێڵەكانی ئینتەرنێتو خێراییەكەی زۆر زیاترە لەو هێڵانەی ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن.
(كاروان ڕەزا) ئەوەشی خستەڕوو، سیستمی (LTE) لەشاری هەولێر لەژێر تاقیكردنەوەدایەو سەركەوتنی بەدەستهێناوە، وتی:”كاریان كردووە بۆ گۆڕینی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان بۆ هەمان سیستم تا هاوڵاتیان لەكێشەی خاوی هێڵەكان ڕزگاریان ببێت”.(كاروان ڕەزا) باسی لەوەشكرد، هەموو گرێبەستە كۆنەكان هەمواردەكرێنەوەو بڕێك غەرامەی زۆر دانروە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پێشێل دەكەن. لای خوشیەوە، (ئاراس عومەر) بەڕێوەبەری كۆمپانیای گۆران نێت بە NNA ڕاگەیاند، سیستمی (LTE) یەكێكە لەباشترین سیستەمەكان بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێگەی وایەرلێسەوە، بەڵام ئەو سیستمە بۆ ئەو كۆمپانیایانە نابێت كە لەڕێگەی كێبڵەوە كاردەكەن.(ئاراس عومەر) ئەوەشی خستەڕوو، كە ئێستا لەهەولێر ئەو سیستمە لەكاردایەو لەژێر تاقیكردنەوەدایەو سیستمێكی سەركەوتووە.(كاروان ڕەزا) ئاماژەی بەوەكرد، گرێبەستی هەردوو كۆمپانیای (كوردتێل)و (نەورۆز تلیكۆم) هەمواردەكرێتەوەو ئەو ڕێنماییە نوێیانە بەسەر ئەو كۆمپانیایانەشدا جێبەجێدەكرێت كە لەڕێگەی كێبڵەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگەیەننە بەشداربوەكانیان، وتیشی بەهۆی ڕێگریكردنی هاوڵاتیان لەدانانی بورجەكانیان لەپارێزگای سلێمانی، هێنانی سیستمی (LTE) بۆ سلێمانی دواكەوتوەو لەئایندەیەكی نزیكدا لەسلێمانیش ئەو سیستمە دەخرێتە كار.هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام سكاڵاو نیگەرانی خۆیان ڕەوانەی بەشی كێشەی هاوڵاتیانی NNA دەكەنو داوا دەكەن بەدواداچون بۆ خاوی هێڵەكانی ئینتەرنێت بكرێت.
سەرچاوە: NNA
انشاءلله دێ و لەو خەتانە قوتارمان دەبی