ئەندرۆید
1, ئاب 2013
Psiphon 3 باشترین فیلته‌ر شکێن بۆ گۆرینی ئای پی وڵات بۆ مارکێتی گوگل و هه‌موو به‌رنامه‌کان لە سیسته‌می ئه‌ندرۆید

لە ڕاستیدا فیلتهرشکێنی زۆر لێر و لەوێ هه‌ن، هه‌ندێکیان به پاره‌ن وه هه‌ندێکیشیان بو نمونه به‌رنامه‌ی Hotspot Shield VPN بە خۆڕایین، به‌ڵام به‌رنامه‌ی Hotspot Shield VPN خێرای داگرتنی زۆر که‌مه چونکه لۆدی زۆری له‌سه‌ره ،و ئه‌گه‌ر مۆبایله‌که‌شت روت بێت ئه‌وا به‌رنامه‌که کار ناکات پاش گه‌رانێکی زۆر باشترین به‌رنامه‌م ده‌ست که‌وت به ناوی Psiphon 3 که به‌راستی شازی فیلته‌ر شکێنه خێرایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌یه له داگرتن و ئه‌پلود و براوزهریش، به‌رنامه‌که خۆڕاییە و پێویستی به رووت نیه و ئه‌گه‌ر موبایله‌که‌ت روتیش بێت کێشه نیه!
به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه و ته‌نها دایبه‌زێنه ناو موبایله‌که‌ت و بیکه‌ره‌وه خۆی خوکارانه چالاک ده‌بێت!
فیلته‌ر شکێن چیه و بۆچی به‌کاردێت؟
وه‌ک ده‌زانن هه‌ر ولاتێک ئای پی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و به‌و هۆیەشەوە هه‌ندێک به‌رنامه و ماڵپه‌ر فیلته‌ری ئای پیه‌کانی هه‌ندێک له وڵاته‌کانیان وا لێ کردووه که نه‌توانن له ناو ئه‌و ولاتانه‌دا کار به‌و به‌رنامه یان ماڵپه‌رانه بکه‌ن، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به وڵاتی عیراقه‌وه هه‌یه؟ بێگومان هه‌مووتان ده‌زانن که مارکێتی گوگل پله‌ی له ولاتی عیراق زۆربه‌ی به‌رنامه و یاریه‌کانیان هه‌رچه‌نده خۆڕایشن به‌ڵام له مارکێته‌که ده‌ست ناکه‌ون چونکه بۆ وڵاتی عێراق فیلته‌ر کراون جا لێره کاری ئه‌م به‌رنامه‌یه شکاندنی ئه‌و فیلتهرانهیه واته به به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه مارکێتی گوگل پله‌ی له موبایله‌که‌ت ده‌گورێت بو مارکێتی ولاته ئه‌وروپیه‌کان و ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و یاریانه دابگریت که بۆ وڵاتی ئێمه نابن! پێشتریش بابه‌تێکم له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بڵاو کرده‌وه به‌لام ئه‌و رێگایه هه‌ندێک قورس بو و پێویستی به روتکردنی موبایله‌که هه‌بوو به‌لام ئه‌مجاره زور ئاسانه و پێویستیشی به روت نیه ته‌نها به‌رنامه‌یه‌ک به‌کارده‌هێنیت و هیچی تر!
داگرتنی به‌رنامه‌که له میدیا فایه‌ر به قه‌باره‌ی 3 میگابایت!
