ئای ئۆ ئێس
3, ئاب 2013
بەرنامەی PhoneClean بۆ خاوێن کردنەوەی ئایفۆن وئایپاد و ئایپۆد لە پاشماوە و فایلی زیادە!

دیارە ڕۆژانە لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکانمان، چەند فایلێک و بوخچەیەک کۆدەبێتەوە جا لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بێت یان هەر هۆیەک لە هۆیەکان لەپشت خڕبوونەوەی ئەو فایلە زیادە و بێ کەڵکانە کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی بۆشای یەکەی یادی ئامێرەکەت، جا بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەم فایلە زیادانە ئەوا بەرنامەی PhoneClean کە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک بەردەستە و خۆڕایی و بێ بەرامبەرە، بەر ئاسانی ئایفۆن وئایپاد و ئایپۆدەکەت لەم پاشماوە و فایلە زیادانە ڕزگاردەکات.
بۆ نمونە ئێستا ئەگەر سەرەنجی ئەم وێنەیە بدەین، لە ئەنجامی زۆری بەکارهێنانی ئەپڵێکەیشنی فەیسبووک، ٧٥٠ مێگابایت لە فایلی دەرهێأ واتە Offline کۆبۆتەوە!

ڵە ڕاستیدا چەندان ڕێگە هەن بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوە و فایلی زیادە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئەم بەرنامەمان بۆ ئمادەکردوون و لەسەر کۆمپیوتەر ئیش دەکات و بەچەند هەنگاوێکی کەم مۆبایلکەت ڕزگاردەکات لەم فایلە بێکەڵکانە:
١- سەرەتا لەناو ئامێرەکەت بڕۆ بۆ Settings>General>About پاشان لەوێ بڕوانە چەند بۆشای هەیە لەسەر ئامێرەکە کە لە تەنیشتی Availableـەوە نوسراوە!
٢- دواتر بەرنامەکە لەم لینکەوە بۆ سیستەمی ویندۆز… یان لەم لینکەوە بۆ سیستەمی ماک دایبگرە…
٢- ئێستا بەرنامەکە دابمەزرێنە و بیکەوە، ئەم ڕووکارەت دێتە بەردەم:

٤- ئێستا دوگمەی Start Scan ڵێبدە بۆ گەڕان بەدوای پاشماوە و فایلە زیادەکان، چەند خولەکێکی پێوستە بۆ ئەم کارە و دوای تەواو بوون ڕووکارێکی لەم شێوەیەت دێتە بەردەم:

٥- ئێستا دووگمەی Clean Up دابگرە بۆ ڕزگاربوون لە فایلەکان و ئەگەریش دەزانی پێوست ناکات یەکێک لە بەشەکان بسڕیتەوە ئەوا ڕاستەکەی تەنیشتی لابدە و پاشان دوگمەکە لێدە.
٦- ئێستا بەراوردێک ببینن پێش و پاش ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە کە چۆن ئەپی فەیسبووک ١٠٢ مێگابیتی گرتبوو ئێستا تەنها ٣٣٧ مێگابایتە:

هیوامان وایە بابەتەکە سودی هەبووبێت!
تێبینی: ئەم پڕۆسەیە لە بنچینەدا هی کێشەیەک بۆ ئامێرەکەت دروست ناکات بەڵام ئەگەر هەست بە قەلەقی و دوودڵی دەکەیت پێش ئەنجامدان Back upێک لە ئامێرەکەت بگرە بەهۆی ئایتونسەوە پاشان خاوێن کردنەوەکە ئەنجام بدە!