هەواڵ
5, کانوونی یەکەم 2011
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا:گۆگڵ كرۆم توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر فایه‌رفۆكس!!
له لێكۆلێنهوهیهكیاندا كه ئه‌نجامیاندابوو كۆمپانیای Statcounter ڕایگه‌یاند كه‌وا له ڵێكۆڵینهوهكهیاندا ده‌ركه‌وتووه كه گۆگڵ كرۆم ڕیژه‌ی زیاتره له فایه‌رفۆكس بۆیه ئێستا به دووه‌م براوزهردێت له‌دوای ئینته‌رنێت ئێكسپلوره‌ر. وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گۆگڵ كرۆم توانیویه‌تی فایه‌رفۆكس بكاته سێیه‌م له وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهممریكادا ئه‌مه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له مانگی 9ی 2011 دا ئهنجامدراووه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینهووهكه ده‌ركه‌وتووه كه گۆگڵ كرۆم ڕێژه‌ی 25.7% له بازاڕی جیهانیدا داگیركردووه “ئه‌مه له كاتێكدا له ساڵی 2009 ڕێژه‌كه‌ی له 4.66% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد” له‌به‌رامبه‌ردا فایه‌رفۆكس ته‌نها ڕێژه‌ی 25.23%. هه‌یه له بازاڕی جیهانیدا.
پاشانیش ئه‌مه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه تا ئێستا ئینته‌رنێت ئێكسپلوره‌ر خۆی پاڵه‌وانی گۆره‌پانه و هه‌رخۆی یه‌كه‌مه به‌ڕێژه‌ی 40.63% له بازاڕی جیهانیدا و ڕێژه‌ی 50.66% له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی هه‌ردوو براوزه‌ر ئینته‌رنێت ئێكسپلوره‌ر و فایه‌ر فۆكس به خێرایی داده‌به‌زێت..
ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌لاله‌ته له باشترین پێنج براوزهرهكان له نۆڤهمهبهری 2009 تا نۆڤه‌مبه‌ری 2011…
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من وه‌كو لێكده‌ره‌وه‌یه‌كی هه‌وال ده‌یبینم ئه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆگڵ كرۆم خاوه‌نه‌كه‌ی بریتییه له كۆمپانیایی گۆگڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌س نییه ئیشی به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كردبێت، بۆیه زۆر گونجاوه بۆ به‌كاربه‌ران و به‌رهه‌مه‌كانی گۆگڵ زۆر به‌باشی كارده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م براوزه‌ره و ئه‌مه جگه له بوونی ده‌یه‌ها Add-ons له ستۆرهكهی كرۆم بۆ زیاتر دهوهڵهمهندكردنی ئه‌م براوزه‌ره…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!