فلاش و ماڵتیمیدیا 9, تشرینی یه‌كه‌م 2011

چۆنیەتی بەیەكەوە بەستنەوەی بەرنامەی Flash و Multimedia Builder

لای زۆبەمان ئاشكرایە هەردوو بەرنامەی ناوبراو توانایەكی بەهێزیان هەیە لە بواری دروست كردنی ئۆتوڕەن دا بەڵام بەرنامەی فلاش تارادەیەك ئیشكردن لەسەری كارێكی ئاسان نیە بۆ دروستكردنی ئۆتوڕەن بەڵام بەپێچەوانەی فلاش بەرنامەی ماڵتی مێدیا بێڵدەر لەلای بەكارهێنەران شوێنی خۆی گرتووە بە هۆی ئاسانی بەكارهێنانی.بۆیە پێمان خۆش بوو لەم بابەتەدا باسی ئەوە بكەین چۆن بتوانین لیستێكی جوانی فلاش لەبەرنامەی فلاشەوە بَنین و سكریپتی بەیەكەوە بەستنەكەش باس بكەین ،

بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی فلاش بكەوە پاشان چەند دوگمەیەك دروست بكە بیانكە بەلیستێكی جوان و پاش ئەوەی لیستەكەت دروست كرد و كردتن بە دوگمە لەڕێكەی پەنێلی Action هەڵدەستین بە زیادكردنی سكریپت بۆ دوگمەكان بەشێوەیەك كلیك لە و دوگمەیە دەكەین كەوا دەمانەوێت سكریپتی بۆ زیادبكەین پاشان لە پەنێلی Action ئەم كارەنە ئەنجامدەدەین كە لە وێنەی 1 دا دیارە:-

ێبینی:هەروەكو لە وێنەی 1 دا دیارە نیشانەی پرسیارم لە سەر ئەم دوو بۆشاییە كردوو ئەم دوو بۆشاییە كاری خۆیان هەیە كە گرنگی بەستنەوەكە لەوە دایە كە لە بۆشایی یەكەم دا هەموو كاتێك بۆ بەیەكەوە بەستنەوەی هەردوو بەرنامەی ناوبراو پێویستە كورتكراوەی mmb بنوسین كە كورتكراوەی ناوی بەرنامەی ماڵتی مێدیا بێڵدەرە و وە لە بۆشای دووەمدا ئەو فرمان بنوسین كە دەمانەوێت بیدەین بە دوگمەكە كەئەم سكریپتانەش لە بەرنامەی ماڵتی مێدیا بێڵدەرەوە دەهێنین بۆنمونە من فرمانی NEXT PAGE مپێداوە كە بەمانای ڕۆیشتن بۆ پەڕەی داهاتوو دێت.
لە دوای ئەوەی كە فلاشەكەمان دروست كرد ئنجا لە بەرنامەی فلاش لە ڕێگگەی لیستی فایل پاشان export ئنجا export MOIVE كلیك دەكەین ئنجا فۆڕماتی فلاش هەڵ دەبژێرین كە پاشگرەكەی Swfــە ودووگمەی Save دادەگرین بۆ پاراستنی.دوای پاراستنی فایلەكە ئەنجا سەرەی بەرنامەی مالًَتیە بۆ ئیش لەسەركردنی بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی ماڵتی دەكەینەوە پاشان بۆ هێنانی فلاشەكە كلیك لە لیستی Object پاشان Createئنجا كلیك لە Flash دەكەین،ئنجا لەسەر پەڕەی پڕۆژە كلیك دەكەین دەبینین بۆكسی تایبەت بە هێنانی فلاش دەبێتەوە ، دوای بوونەوە فلاشەكە بێنە و ئۆكە بكە دەبینن فلاشەكە لەسەر پەرەكە دەردەكەوێت ئنجا كە بێت و ئێمە دوو پەڕمان هەبێت و كلیك لەو دوگمەیە بكەین كە سكریپتمان پێیدا لە فلاشەكە ئەوا ڕاستەو خۆ لە پەڕەی یەكەوە دە چێتە پەڕەی دوو وەكو لە وێنەی 2و 3 دا دیارە:

ەڕێزان ئەمە چۆنیەتی بەیەكەوە بەستنی هەردوو بەرنامەكە بوو بەڵام لێرەدا پێم خۆشە شتێك بڵێم ئەویش ئەوەیە كەوا نەك هەر لەبەرنامەی ئادۆب فلاش ئەم كارە دەكرێت بەڵكو لەبەرنامەی بەناو بانگی فلاش سویش ماكسیشدا بەهەمان شیوە كارەكانمان دەكەین وە پێم خۆشە بڵێم كە ئەم وانەیە بۆ كەسانی پێشكەوتووە بمبورەن لە باس نەكردنی هەندێك لە هەنگاوەكان چونكە كە بێت و بە قوڵی باس لە سكریبت بكەین بە وانەیەك و دوو وانە تەواو نابَیت بۆیە لە كۆتایدا هیوامان سود بینینی ئێوەیە.

بۆچونی تۆ