10
بابەتی گرینگ 5, ئاب 2013 بۆچوون

گووگڵ تایبەتمەندی تازەی لەمسی بۆ وێبگەڕی کڕۆم زیاددەکات.

Chrometouch

گووگڵ لە ئێستادا سەرقاڵی زیادکردنی هەندێک فرمان و تایبەتمەندی تازەی تایبەتی لەمسییە بۆ وێبگەڕی کڕۆم بە مەبەستی ئاسانتر بەکارهێنانی وێبگەڕەکە لەسەر ئەو ئامێرانەی کە بە لەمس کاردەکەن.

لە نێوان ئەم تایبەتمەندییە تازانەش دا، کە لە دواین وەشانی ئەزموونی دا دەرکەوتووە، بریتییە لە ئاڵوگۆڕکردن لەنێوان پەڕەکانی وێب بۆ پێشەوە و بۆ دواوە لەسەر هەردوو بەشی دەستە ڕاست و چەپی وێبگەڕەکە بەهۆی پەنجەکانەوە. کە ئەمە هەمان تایبەتمەندییە لە وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ١٠ی ویندۆز ٨ هەیە.

هەروەها هەڵبژاردنی Pinch-to-zoom لەم وەشانە ئەزموونیە دەرکەوتووە کەوا پێدەچێت گووگڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیە بێـت کە بریتییە لە گرتنی شاشە بە پەنجەکان بۆ پێشەوە و بۆ دواوە بۆ هێنانە پێش و دواوەی پەڕەکانی وێب بۆ مەبەستی خوێندنەوەی دەقەکان بە گەورەتر لە قەبارەی ئاسایی، شایەنی گوتنە ئەم تایبەتمەندییە لە گووگڵ کرۆمی ئەندرۆیددا بوونی هەیە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گووگڵ کرۆم هەروەکو ئەندرۆید پشتگیری تەختەکلیلی پڕشاشە دەکات لەسەر ویندۆز ٨  کە لەگەڵ هەر شوێنێک تۆ پێوست بکات نوسینی تێبنوسیت دەردەکەوێت.

شایەنی باسە گووگڵ کارلەسەرئەوە دەکات چاکسازی لە گووگڵ کرۆمدا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو شاشە قەبارە جیاوازەکاندا بگونجێت. شایەنی باشە وەشانی کرۆم بۆ میترۆ ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ویندۆز ٨ بڵاوکرایەوە کە هەر هەمان وەشانی ڕوومێزی بوو لەسەر میترۆش چالاکدەکرا، بەڵام لە ساتی ڕاگەیاندنییەوە تا ئێستا چەندان گۆڕانکاری و هەوڵەکانی گووگڵ دەبینرێن لە باشترکردنی ئەم وێبگەڕە لەسەر ویندۆز ٨ و باشترکردنی لەگەڵ ئامێرە شاشە لەمسییەکان و ئەمەش بە مەبەستی زیادکردنی بڕەکەی لە بازاڕی وێبگەڕەکان چونکە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئامێرانە لە زیاد بوون دایە.

سەرچاوە Tech-WD

 

تاگەکان گووگڵ
بۆچونی تۆ