ئای ئۆ ئێس
9, ئاب 2013
بەبۆنەی جەژنەوە کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلام ئەپڵیکەیشنەکانی بۆ ئایفۆن و ئایپاد دەکاتە خۆڕایی!

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلام جەژنانەی بۆ هاندەرانی خۆی هەیە و تێیدا کۆمەڵێک لە ئەپەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی کاتی کردوونەتە خۆڕایی و بێ بەرامبەر، هەریەکەیشیان پێم وایە پێوستە لە ئایفۆن و ئایپادەکانماندا هەبن چوونکە ئەپی پێوستن بۆ ئامێرەکانمان!
فەرموون ئەپەکان ئەمانەی خوارەوەن:
١- ئەپی محرر الصور: ئەپێکە بۆ دەستکاریکردن و چاککردنی وێنە بەکاردەهێندرێت!


٢- ئەپی الأسماء: ئەم ئەپە چەندان ناوی ئیسلامی لەخۆی گرتووە بۆ ناونانی مندالانمان بەو ناوانە!


٣- ئەپی ئەبو یوسوف: ئەم ئەپە ئەپێکی خۆشی و وەکو ئەپەکانی تۆم و بێن و هاوشێوەکانیەتی!


٤- ئەپی مفکرتي الشخصیة: ئەم ئەپە ڕۆژمێری کۆچی و لەدایکبوونی لەخۆی گرتووە و تێیدا دەتوانیت تێبینی و پلانەکانی خۆت بەگوێرەی ڕۆژمێری کۆچی بنوسیت!


٥- ئەپی أصحاب تیمو: ئەپێکی تایبەتە بە منداڵان و ئەپێکی زۆر بەسوودە و منداڵان دەتوانن لە ڕێوە فێری چەندان شتی بەسوود ببن!


٦- ئەپی تقویم الاسلامي مطور بۆ ئایپاد: ئەم ئەپە پێکدێت لە ڕۆژمێری کۆچی بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو کاردەکات و کاتژمێر و ڕۆژمێری لەدایک بوون و بۆنە ئیسلامییەکانیشی تێدا ڕێکخراوە!


٧- ئەپی إلى الصلاتي: ئەپێکە تایبەتە بە کاتەکانی بانگ و یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئەپەکانی ئەم بوارە!


ئێمە لێرەوە سوپاسی ئەو کۆششە گرنگەیان دەکەین و خوای گەورە بۆیان بکاتە توێشووی دواڕۆژیان و ئێوەی خۆشەویستیش بۆخۆتان ببنە خاوەنیان لەم ماوە دیاریکراوەدا ئەگەر نا نرخەکەیان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!