بابەتی گرینگ
9, ئاب 2013
لە فایەرفۆکسی ٢٣ چی تازە هەیە؟

دوای چەندان هەفتە لە تاقیکردنەوە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە فایەرفۆکس وەشانی جێگیری ٢٣ی لێ وەشێندراو بە شێوەیەکی تەواوەوە و بە لۆگۆیەکی جیا لەوانی پێش خۆی بە گشتی کرا! وەکو لە وێنەکەی خوارەوە بە ڕوونی دیارە و ئاماژە بە گەشەسەندنی لۆگۆی فایەرفۆکس کراوە!
وەشانی ڕومێزیەکەی بە تایبەتمەندی Mixed Content Blockerـەوە هاتووە کە ڕێگە لە ناوەڕۆکی ناپارێزراو دەگرێت لەکاتێک کە پەڕێکی وێب هەردوو جۆری Https و Http لەخۆی گرتبێت، لێرە لەکاتی کرداریدا بیبینە:

بۆ گەشەپێدەر و پەرەپێدەرانیش تایبەتمەندی network monitor زیادکراوە و هەلبرادنی زیاتریش بۆ ئاڵوگۆڕی ماتۆڕەکانی گەڕان! و ئەمانە و چەندان گۆڕانکاری تری چکۆڵە لە فایەرفۆکسی ٢٣ ئەنجامدراون.
ئەی بزانین لە فایەرفۆکسی ٢٣ی ئەندرۆیدا چی کراوە؟
لەوەشانی ٢٣ بۆ ئەندرۆیدا، فایەرفۆکس بە هەمان لۆگۆی تازەی ڕۆمێزیەوە وەشێندراوە کە گەورەترین زیادکراوەیش لەم وەشانەدا بریتییە لە Awesome Screen بەهۆیەوە هەرچی بەستەر بینوسیت خۆبزێوانە خۆی تەواوی دەکات!
تایبەتمەندی Switch to Tab ئەویش تایبەتمەندیەکی تازەیە بەهۆیەوە دەتوانیت هەرچی تابی کراوەیە بیدۆزیتەوە لە شاشەی Awesome Screenـەوە. لەوە خۆشتر ئێستا فایەرفۆکس لەگەڵ ئەوەی پەڕی وێبەکە دێنیتە خوارەوە خۆکارانە Navigation bar ون دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی پێدانی بۆشای زیاتر بۆ بینینی پەڕەکە.
ئەم وەشانە نوێیە پشتگیری بەشداریکردن لە RSS دەکات بەداگرتنێکی درێژ لەسەر شریتی ناونیشان. لە کۆتایدا و دواین گۆڕانکاری بەرچاوی فایەرفۆکسی ٢٣ بۆ ئەندرۆید ڕێگەت پێدەدات بە گۆڕینی ماتۆڕەکانی گەڕان لە بەشی Firefox add-ons managerـەوە!
لێرەوە فایەرفۆکس بۆ هەموو سیستەمەکان دابگرە:
بۆ ویندۆز
بۆ ماک
بۆ لینوکس
بۆ ئەندرۆید لێرەوە..

سەرچاوە Engadget + The NextWeb
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!