ئەپڵ
11, ئاب 2013
بۆچوون
ئاژانسەکانی هەواڵ: ئەپڵ لە ١٠ی مانگی داهاتوو نەوەی داهاتووی ئایفۆن ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئەوە دوپاتکراوەتەوە کە لە ١٠ی مانگی داهاتوو ئەپڵ لە ڕووداوێکی تایبەتدا پەردە لەسەر نەوەی داهاتووی ئایفۆن لادەدات. بەگوێرەی AllthingsD کە وێبساێتێکی جیهانی بواری تەکنەلۆژییە و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەسەر دیارکردنی ئەم جۆرە ڕووداوانە و بەتایبەتیش ڕووداوەکانی ئەپڵ هاتووە کە لە ١٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەپڵ کۆنگرەیەک دەبەستێت و پەردە لەسەر ئایفۆن لادەدات. هەروەکو ئاشکرایشە ڕووداوی ئاشکراکردنی ئایفۆن ٥ بریتی بوو لە ١٢ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٢ و نزیکە لەو کاتە پێشبینی کراوەی ئێستا بۆ نەوەی داهاتووی ئایفۆن.
بەگوێرەی پێشبینیەکان وا پێدەچێت ئەپڵ ئایفۆن ٥ ئێس ڕابگەینێت و هەروەها بە گوێرەی دەنگۆکان وا پێدەچێت جۆرێکی هەرزانتر کە گوایە ناوی ئایفۆن ٥ سی دەبێت ڕبگەیەندرێت و هەروەها وەشانی ٧ی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی بە گشتی بکرێـت و لە وەشانی ئەزموونی بچیتە دەرەوە.
سەبارەت بە سیستەمی کارگێری ئۆ ئێس ئێکس ماڤریکس، AllthingsD هیچ لێدانێکی نەدواوە و واپێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوو ئەپڵ وەکو ساڵی پار زیاد لەیەک کۆنگرە ببەستێت و بەبەرهەمە ناوازەکانی هاندەرانی سەرسام بکات. کەواتە خۆت ئامادە بکە بۆ کۆنگرەکان!
سەرچاوە CultofMac + RedMondpie
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!