10
ئەپڵ 12, ئاب 2013 بۆچوون

حكومه‌تی وڵاتی نه‌رویج هه‌ستا به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی 3D ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆمپانیای ‫‏ئه‌پڵ.

norway

پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ‫‏ئه‌پل‬ هه‌ستا به‌ په‌ره‌ پێدانی نه‌خشه‌ی سێ ره‌هه‌ندی له‌ چه‌ندین وڵاتی جیهان و له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا پشتی له‌و گرێبه‌سته‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ‫‏گووگڵ‬ به‌ستبووی و هه‌ستا به‌ لادانی نه‌خشه‌ی كۆمپانیای ‫‏گوگڵ‬ له‌سه‌ر سیسته‌می ئامێره‌كانی. به‌ڵام به‌م دواییه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ تووشی چه‌ندین كێشه‌ بوو به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتی ‫‏نه‌رویج‬ ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندین باڵه‌خانه‌ و خانوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ووڵاتی نه‌رویج خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ نهێنین و جێگه‌ی هه‌واڵگری و سه‌ربازین و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك وێنه‌ گرتنیان قه‌ده‌غه‌یه‌. بۆیه‌ حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ هه‌سته‌ به‌ داخستنی خزمه‌تگوزاری نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی كۆمپانیای ئه‌پڵ.

له‌ ئێستا دا كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ڕێگه‌ی باڵوێزی وڵاتی ‏نه‌رویجه‌وه‌‬ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ دان.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ش بریتیه‌ له‌ نه‌خشه‌ی سێ ره‌هه‌ندی وڵاتی نه‌رویج كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١ گیراوه‌:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=gSmunh6NIQI[/youtube]

بۆچونی تۆ