10
فلاش و ماڵتیمیدیا 6, كانونی یه‌كه‌م 2011 بۆچوون

(وانه‌ی سێیه‌م) چۆنیەتی دروست کردنی نەخش و نیگاری جولاو بەبەرنامەی Swishmax.

لە بابەتی ئەمجارەی بەرنامەی سویش ماکس باسی چۆنیەتی دروست کردنی نەخش و نیگاری جوڵاو دەکەین هەروە کو لە ئێستادا لە زۆربەی کەناڵە ئاسمانی  و ناوخۆییەکان بەکار دێن، شایەنی باسە ئەم کارەی ئێمە دەیکەین تەنها بەبەرنامەی سویش ماکس ناکرێ بە ڵکو بەبەرنامەی ئادۆب ئافتەر ئیفێکت و فلاشیش دەکرێت.
بەڕێزان بۆ ئەنجامدانی دروستکردنی نەخشە جوڵاوەکە سەرەتا بەرنامەی سویش ماکس بکەوە و  وێنەی نەخشێکی نەجوڵاو بهێنە ناو بەرنامەی سویش ماکس لەڕێگەی لیستی    Insertپاشان Import Image  کلیک بکە و وێنەی ئەو نەخشەی کە دەتەوێت جوڵەی پێ بدەیت بیهێنە ناو پەرەی بەرنامەی سویش وە کو لە وێنەی ژمارە 1 دا دیارە:-

دوای ئەوە کلیکی لای راست لەسەر وێنەکە بکە و بچۆ بۆ سەر Convert پاشان کلیک لە Convert To Movie Clip بکە و لەسەر ڕووپەڕی بەرنامەکە   بڕۆ بۆ بەشیOutline لەوێدا کلیک لە و مۆڤی کلیپە بکە کە دروستمان کرد پاشان لە ڕێگەی لیستی Insert ئنجا کلیک لە Movie Clip بکە و بۆ دروست کردنی مۆڤی کلیپێکی نوێ لەناو مۆڤی کلیپی وێنەکەدا پاشان ئەو مۆڤی کلیپەی کەدروستمان کرد بەهۆی ماوسەوە بیگرەو بیخە خوار وێنەکە وە کو لە وێنەی 2 دا دیارە:-

پاش ڕێک خستنی پڕۆژەکە کلیک لەو کۆیەی تەنیشتی مۆڤی کلیپی دووەم بکە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین، پاشان لەڕێگەی پەنێڵی   Tool پاشان ئامێری Ellipse (بازنە) کلیک بکە و دانە دانە بازنە لەسەر نەخشەکە بکێشە تا  تەواو بازنەکانی لەسەر دەکێشیت  ، دوای تەواو بوون لە کێشانی بازنەکان کلیک لە یەکەم بازنە بکە کە دروستت کردووە، ئنجا برۆ بۆ  پەنێلی تایم لاین و کلیک لە دوگمەی add effect  بکە پاشان کاریگەری Place هەڵبژێرە ،دوای هەڵبژاردن هەمان ئەوکاریگەریە یەک بەدوای یەک فرەیم لەدوای فرەیم بۆ بازنەکانی تریش زیاد بکە وە کو لە وێنەی  3 و 4  دا دیارە:-

لە ئێستادا تەنها یەک کارمان ماوە ئەویش زیادکردنی کاری  Mask بۆ مۆڤی کلیپی یەکەم ئەویش بە ئاسانترین ڕێگە دەکرێت بەکلیک کردن لە مۆڤی کلیپی  یەکەم پاشان لە پەنێلی Properties چێک بۆکسی تەنیش Use bottom object as mask چالاک بکە وەکو لە وێنەی 5 دا دیارە

پاشان پڕۆژەکە تاقی بکەرەوە لەڕێگەی دوگمەی  Play، دەبینین نەخشەکەمان بەشێوەیەکی جوڵە دروست دەبێت هیوادارم سودمەند بێت.

بۆچونی تۆ