ئای ئۆ ئێس
26, ئاب 2013
ده‌رچوونی فه‌رمی ماڵپه‌ری OpenJailbreak جه‌یلبرێكی سه‌رچاوه كراوه بۆ هه‌مووان

له مانگی ڕابردوو هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری به‌ناوبانگ Joshua Hill گووتی كه هاككه‌ری ناسراو به P0sixninja هه‌ستا به كۆتایی پێهێنان به ماڵپه‌ره‌كه‌ی به بیرۆكه‌ی OpenJailbreak كه بریتیه له پاڵاوگه‌یه‌كی ژماره‌یی سه‌رچاوه كراوه بۆ كه‌رسته‌كانی جه‌یلبرێك، ئه‌مڕۆ ئه‌م ماڵپه‌ره كۆتایی به درووست كردنی هات و خرایه ژێر ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران كه بریتیه له ماڵپه‌رێكی فه‌رمی بۆ هه‌مووان له كاتێك دا هه‌ستاون به گۆڕینی دیزاینی ماڵپه‌ڕه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه.
ماڵپه‌ری OpenJailbreak.org ئێستا به‌رده‌سته بۆ هه‌موو كه‌س به شێوه‌یه‌كی نوێ وه ئێستاكه پێك هاتووه له ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌رسته‌و و پێكهاته‌كانی جه‌یلبرێك كه پێویسته بۆ گشت گهشهپێدهرهكان و ئه‌وانی تر.
له كۆنگره‌ی جه‌یلبرێكی ساڵانه‌ی WWJC 2013 هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر P0sixninja ده‌ڵێت: هه‌ستام به شیكردنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه و هاككه‌ری ناوبراو له باره‌ی OpenJailbreak ده‌ڵێت ئه‌وه به‌شێكه له‌و پرۆژه گه‌وره‌یه بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی جه‌یلبرێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به‌رده‌وام بوونی له داهاتوو دا.
لەڕێگەی بەردەست بوونی گرنگترین پێشکەوتنەکان لە هاکەرەکەوە بە شێوەی سەرچاوە کراوە بۆ سەرجەم پەرەپێدەر و شارەزایانی تر. هاکەر P0ixninja داوای لە هەموو ئەوانەیە کە هەستن بە بەردەستکردن و بڵاوکردنەوەی هەڵەکان کە ئەم فایلانە لەخۆی دەگرن. و هەروەها داواشی لێیانە کە تایبەتمەندی زیاتر بۆ ئەم کەرەستانە زیاد بکەن، هەروەکو هیوا خوازە زانیاری گرنگ ببینێت لە ڕێگەی کرداری جەیلبرەیک.
دیارە ئەم پرۆژەیە پێوستە هاکەر P0ixninja خۆی تەرخان بکات بۆ هەرچی کرداری گەورە و بچوکە کە بریتیە لە کۆکردنەوەی زیاتری هەڵة و کێشە پڕۆگرامییەکان کە دەبنە هۆی یارمەتیدانی تەواوی هاکەرەکان بۆ دەستگەیشتنیان بە جەیلبرەیکی نوێ لەکاتێکی گونجاو‌دا.
هاکكەری ناوبراو هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی فایلی زیاتر لەناو ئەم پێگەیە، هەروەکو چۆن فایلی IPSWی تایبەت بە سیستەمی کارگێری ئای ئۆ ئێس لێکهەڵدەوەشێنیت و کۆدەکانی و ڕێگەکانی هاککردنیان ئاشکرادەکات و لەسەر پێگە رووماڵیان دەکات.
OpenJailbreak دەبێتە تەنها یەکێک لەنێوان چوار پێگەی تر کە لە ئێستادا هاکر Posixninja کاریان لەسەردەکات.
ماڵپه‌ری فه‌رمی: www.OpenJailbreak.org
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.