بابەتی گرینگ 28, ئاب 2013

گووگڵ نەوە تازەکەی نێکسەس ٧ بۆ چەند وڵاتێکی تر بەردەست دەکات.

n7

دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو نەوەی تازەی تابلێتی نێکسەس ٧ لەلایەن گووگڵەوە ڕاگەیەندرا و لەوساتەوە تا ئەمڕۆ تەنها بۆ کەنەدا و ئەمەریکا بەردەست بوو، ئەمڕۆ گووگڵ بەردەست بوونی ئەم ئامێرەی بۆ چەند وڵاتێکی تر لە کۆگاکەیەوە ڕاگەیاند.

ئەو وڵاتانەی کە زیادکراون بریتین لە بەڕیتانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و یابان و ئەڵمانیا کە پڕۆسەی کڕینەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیەوە ئەنجامدەدرێـت و تا ئێستاش تەنها جۆری وای فای بە بیرگەی ١٦ و ٣٢ گێگایی بەردەستە و هیچ هەواڵێک لە بەردەستبوونی جۆری ٣ جی و ٤ جی نییە.

شایەنی ئاماژەیە کە ئەم ئامێرە تایبەتمەندییەکانی بەیەکێک لەباشترین تایبەتمەندییەکان بۆ تابلێتی ٧ ئینجی دەژمێردرێت کە شاشەیەکی بە روونی 1200×1920هەیە و پڕۆسێسەری چوارناوکی جۆری Snapdragon S4 Pro بە خێرایی ١.٥ گێگاهێرتزی لەسەرە و پڕۆسێسەری گرافیکیەکەی بریتییە لە Adreno 320 و ڕامی ٢ گێگابایتە. کامێرای پشتەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی ١.٢ مێگاپێکسڵە.

ئێستا ئەم ئامێرە لە ئەمریکا و کەنەدا بە نرخی ٢٢٩ دۆلار بۆ بیرگەی ١٦ گێگا و ٢٦٩ دۆلار بۆ بیرگەی ٣٢ گێگا بەردەستە و لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا بۆ بیرگەی ١٦ گێگا ٢٢٩ یۆرۆیە و بۆ بیرگەی ٣٢ گێگا ٢٦٩ یۆرۆیە. لە بەڕیتانیا بۆ جۆری بیرگەی ١٦ گێگا ٢٢٩ پاوەندە و بۆ بیرگەی ٣٢ گێگا ٢٦٩ پاوەندە. لە یابان بۆ جۆری بیرگەی ١٦ گێگا ٢٧٨٠٠ یەن و بۆ بیرگەی ٣٢ گێگا ٣٣٨٠٠ یەنە.

سەرچاوە Aitnews

بۆچونی تۆ