ئەندرۆید
22, ئەیلوول 2013
مۆبایله‌که‌ت بکه به ماوسی لاپتۆبهکهت به‌هۆی Advanced Touchpad بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید

به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه بچوکه‌وه ده‌توانن مۆبایله ئهندرۆیدهکهتان بکه‌ن به ماوسی لاپتوبهکهتان به‌شێوه‌یەکی زور سه‌رکه‌وتوو و ناوازە، ئەمەش یارمەتی دەردەبێت بۆت لەکاتی نەبوونی ان تێکچوونی ماموسی کۆمپیوتەرەکەت.
پێداویستیه‌کان :
– پێویسته موبایله‌که‌ت به وای فایه‌وه به لاپتوبهکهت به‌سترابێته‌وه
– داگرتنی به‌رنامه‌که به قه‌باره‌ی 1 میگابایت
http://www20.zippyshare.com/v/2572311/file.html
– داگرتنی سێرڤه‌ری به‌رنامه‌که بو کومپیوته‌ر له مالپه‌ری فه‌رمی به‌رنامه‌که
http://arcoid.net/downloads.php
پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ت داگرت دابه‌زێنه سه‌ر موبایله‌که‌ت وه بیکه‌ره‌وه، پاشان سێرڤه‌ری به‌رنامه‌که بۆ کومپیوته‌ر دابگره و له فایله زیپه‌که ده‌ربهێنه و بیکه‌ره‌وه، پاشان وای فای موبایله‌که‌ت بکه‌ره‌وه و به‌رنامه‌که له‌ناو موبایله‌که‌ت بکه‌ره‌وه و وه‌ک وێنه‌که بکه:

کارەکە تەواو و ئێستا تۆ دەتوانیت مۆبایلەکەت وەکو ماوس بەکاربهێنیت.
تێبینی : به‌رنامه‌که جگە له ماوس چه‌ند دوگمه‌یه‌کی گرنگی کیبوردیشی تێدایه.