10
بابەتی گرینگ 27, ئه‌یلول 2013

لە کۆتایدا ستیف باڵمەری سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ماڵئاوای لە کۆمپانیا کرد

microsoftceosteveballmer_large_verge_medium_landscape

ئەمڕۆ ستیف باڵمەری سەرۆکی مایکرۆسۆفت لە دوایین کۆبوونەوەی دا ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی کۆمپانیا کرد. دوای ڕاگەیاندنی خانەنشین بوونی بۆ ماوەی ١٢ مانگی داهاتوو، وتەکەی ئەمڕۆی باڵمەڕ بە ڕوونی چرکەساتێکی هەستیاربوو بەتایبەت بۆ ئەو.  بە گوێرەی سەچاوەی نزیک و ئاگادار بە کۆبوونەوەکە، باڵمەر بە فەرمانبەرانی وتووە “ئێمە شتە گەورەکەی داهاتوو دەگەیەنین… ئێمە دووبارە جیهان دەگۆڕێن” لەماوەی وتە یەک کاژێریەکەی، باڵمەر باسی لە کڕینی نۆکیا کرد و بەجێهێشتنی ڕۆڵی سەرۆکی جێبەجێکار بۆ سەرۆکێکی نوێ.

لە کۆتایدا باڵمەر سوپاسی هەزاران فەرمانەبەری کرد کە ڕیزیان بەستبوو بۆ گوێبیست بوونی دوایین وتەی. “من دەمەوێت سوپاستان بکەم و ئەمەش سەبارەت بەیەک کەس نییە بەڵکو ئەمە سەبارەت بە کۆمپانیایەکە کە گرنگە و لە بیرۆکە بۆ پێشەوەیە و داهێنەرە.” و قسەکانی بەوتەی بیل مێدلەی و جێنفەر ۆرنس کۆتای پێهێنا و وتی ” من کات و ساتەکانی ژیانم هەبوو” و جەماوەری فەرمانبەرانیش بە وتەی ئێمە خۆشمان دەوێت و چەپڵە ڕێزان کۆتاییان بە کۆبوونەوە هێنا.

ئەمە هەرچەندە تا ئەم چرکە ساتە باڵمەر هەر سەرۆکە و ئێستا مایکرۆسۆفت سەرقاڵی دیاریکردن و دۆزینەوەی کەسێکە بۆ ئەم پێگەیە و کارکردن لەسەر ئامێر و ستراتیژی تازە. وا پێشبینی دەکرێت باڵمەر بەم زووانە پێگەکەی خۆی بەجێبهێڵێت هەرکاتێک کەسێک دیاریکرا وەکو سەرۆکی جێبەجێکار کە لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت ئالان مۆلالی سەرۆکی فۆرد یان سەرۆکی پێشووی نۆکیا ستیفن ئیلۆپ جێگای باڵمەر بگرنەوە.

سەرچاوە The Verge

تاگەکان مایکرۆسۆفت
بۆچونی تۆ