ئای ئۆ ئێس
2, تشرینی یه‌كه‌م 2013
ئایفۆن 5S باشتره یان گالاكسی S4
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمپانیای ئه‌پڵ جۆرێكی نوێی ئایفۆنی به‌رهه‌مهێنا به ناوی IPhone 5S كه چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی وه‌ك گه‌وره‌یی شاشه و خێراییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێویسته بزانین كه ئایا مۆبایله زیره‌كه نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ باشتره یاخود مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ، ئه‌مه‌ی كه ئێمه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو جیاوازییه‌كه كه وێب سایتی Gadgetreview كردویه‌تی.
ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كانه له نێوان IPhone 5S و Samsung Galaxy S4:
كێش و قه‌باره
جیاوازییه‌كی زۆر نیه له نێوان هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌دا له‌ڕووی كێش و قه‌باره‌وه، چونكه هه‌ردووكیان خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و هه‌تا راده‌یه‌كیش كێشیان كه‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت له شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه سه‌یری فلیم و گۆرانی و ڤیدیۆ بكه‌یت ئه‌وا S4 ی سامسۆنگ باشتره.
ئه‌ندازه و دیزاین
مۆبایلی S4 له‌ڕووی دیزاینه‌وه باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه كلاسیكییه‌كه‌ی خۆی پاراستووه هه‌رچه‌نده شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌یه به‌ڵام كێشی كه‌مه، به پێچه‌وانه‌وه مۆبایلی 5S هه‌مان دیزاینی پێشووی به‌كارهێناوه‌و شاشەکەی هەمان شاشەی ئایفۆن ٥ـە و کێشەکەی بەجێگیریماوەتەوە و قەبارەی شاشەکەیشی نەگۆڕیوە و لەگەڵ ئەمانەشدا دووگمەی (Home)می کردووەتە پەنجەمۆر..
شاشه
له‌ڕووی بێ خه‌وشی و دیقه و نمایش كردنی وێنه‌و ڤیدیۆوه، ئایفۆنه نوێیه‌كه به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگدا سه‌ركه‌وتووه چونكه ته‌كنه‌لۆجیای ڕێتینای له شاشه‌كه‌یدا به‌كار هێناوه و یه‌كسانییه‌كی دروست كردووه له نێوان شاشه‌كه و ته‌مه‌نی باترییهكهدا به جۆرێك كه پێویست نه‌كات زوو زوو بارگاوی بكرێته‌وه چونكه باترییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێک به‌رگه ده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه S4 به ده‌ست كه‌مبوونه‌وه‌ی بارگه‌ی باترییهكهوه ده‌ناڵێنێت ئه‌مه‌ش به هۆی پله‌ی روناكییهكهیهوه.
باتری
ئایفۆنی S5 توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 8 کاژێركار بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به بارگاوی كردنه‌وه بكات، به‌ڵام كۆمپانیای سامسۆنگ باتری له جۆری لیسیۆم ئایۆن دروستكردووه كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات كه به دڵی خۆی گوێ له گۆرانی و ڤیدیۆ بگرێت و ئینته‌رنێت به‌كار بهێنێت بۆ ماوه‌ی 8 کاژێر به‌ڵام كێشه‌ی سامسۆنگ له‌وه‌دایه كه پله‌ی رووناكییه‌كه‌ی زۆر به‌رزه‌و زوو باترییه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
كرداری ناوه‌ند(Central Processor)
كۆمپانیای سامسۆنگ پرۆسێسه‌ری جۆری Qualcomm snapdragon 600 به‌كارده‌هێنێت له مۆبایلی S4 دا ،له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای ئه‌پڵ پرۆسێسه‌ری جۆری A7 ی به‌كارهێناوه له مۆبایلی 5S دا به ته‌كنه‌لۆجیای 64 بیت، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر به ئاسانی و به‌بێ وه‌ستان هه‌موو نوسراوێك بخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت زۆر به باشی چێژ له یاری كردن و سه‌یركردنی ڤیدیۆ وه‌رگریت له‌گه‌ڵ ئایفۆنه‌كه‌دا، پرۆسێسه‌ری A7 له پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی سامسۆنگ باشتره و له‌مه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ براوه‌ی یه‌كه‌مه.
سەرچاوە: سبەی
la rwyy processor jeawazeakyy wayan nea chwnka ,rasta 64 bit 2 qaty 32 bit a blam bapeyy qsakany companyay qualcomm 64 bit gimmick marketing a wa harwaha bo RAM y sarw 4 GB bakardahenret ,