ئینتەرنێت
2, تشرینی یەکەم 2013
نرخی مانگانه‌ی كرێی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی (66%) كه‌مده‌كرێته‌وه
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له مانگی ئاینده‌وه نرخی كرێی هێڵی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی (66%) كه‌مده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی نرخشیدا زامنی به‌رزی كوالێتی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن.تورهان موفتی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نرخی خزمه‌تگوزاری مانگانه‌ی ئینته‌رنێتی هاوڵاتیان به رێژه‌ی (66%) داده‌به‌زێنێت و له لێدوانێكدا بۆ (ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق) ده‌ڵێت” دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێتی كۆمپانیا گه‌وره و مامناوه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی ده‌شكێته‌وه له‌سه‌ر داهاتی هاوڵاتیان”.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌ت خاوه‌ن تاوه‌ره‌كان په‌یوه‌ست ده‌كات به كاركردن به‌و نرخه نوێیه‌وه كه داده‌نرێت و لایه‌نه چاودێریكارهكانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر چاودێریكردنی پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت.هه‌روه‌ك عوده‌ی قاسم عه‌لوان وته‌بێژی نوسینگه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان، به هه‌مان سه‌رچاوه‌ی وتوه “مانگی ئاینده نرخی ئینته‌رنێت دابه‌زینێكی راسته‌قینه به‌خۆوه ده‌بینێت و ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به هاوڵاتیان دهكاتو وا ده‌كات له هه‌مو ماڵێكی عێراقیدا ئینته‌رنێت هه‌بێت”.
سەرچاوە: سبەی