ئەپڵ
3, تشرینی یهكهم 2013
دوایین سەردێری هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە. (٣\١٠\٢٠١٣)

سڵاوتان لێبێت میوانانی خۆشەویست و فەرموون لەگەڵ سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە:
١- توێژینەوەیەک: ڕێژەی بەکارهێنانی ویندۆز ٨ لەبەرزبوونەوەدایە و تا ئیستاش ویندۆز ٧ لە پێشەوەیە.
٢- ئەپڵ ئامادەباشە بۆ وەشاندنی ئەپدەیتێکی تر لە سیستەمی iOS7 بۆ iOS7.0.3.
٣- سەرچاوەکانی هەواڵ: وەشانی ئەندرۆید جێلی بین نیوەی ئامێرە ئەندرۆیددارەکانی داگیرکردووە.
٤- گووگڵ وەشانی ٣٠ـیەمینی جێگیر لە وێبگەڕی کڕۆم بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە بڵاوکردەوە.
٥- پاناسۆنیک یەکەم تەلەفیزیۆن بە ڕوونی 4K و بە دەرچەی HDMI 2.0 ڕاگەیاند.
٦- جێگری بەڕێوەبەری کواڵکۆم پڕۆسێسەرە ٦٤ بتیەکەی ئایفۆن ٥ ئێس تەنها بەتەڵەکەی ڕیکلامی ناوزەندکرد.
٧- مایکرۆسۆفت دەرگای پێشکڕینی بۆ کڕیارانی ویندۆز ٨.١ کردووەتەوە کە بڕیارە ١٨ی ئەم مانگە بەفەرمی ڕابگەیەندرێت.
٨- لە هەنگاوێکی تازەیدا مایکڕۆسۆفت پەردەی لەسەر تابلێتی تازەی سێرفس ٢ لادا.
٩- سامسۆنگ فرۆشتنی ٤٠ ملییۆن یەکە لە زنجیرەی تابلێتی گالەکسی نۆت ڕاگەیاند.
تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت!
ئێمە لە