ئەپڵ 8, تشرینی یه‌كه‌م 2013

مایکرۆسۆفت سکایپ بۆ iOS نوێدەکاتەوە بە مەبەستی گونجاندنی لەگەڵ iOS7.

Skype-app-ios7دیارە لەدوای دەرچوونی ئای ئۆ ئێس ٧ بە فەرمی، کۆمپانیاکانی بواری گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشن کەوتنە خۆیان و زۆربەی ئەپڵیکەیشنەکانی خۆیانیان نوێکردەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ڕووکارە نوێ و تازەکەی ئای ئۆ ئێس ٧. دیارە دوێنێ مایکرۆسۆفتی خاوەنی سکایپ، ئەپڵیکەیشنی سکایپی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس ٧ نوێکردەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ڕووکارە تازەکەی ئای ئۆ ئێس ٧ و کۆمپانیا ئاماژەشی بەوە داوە کە لەم وەشانەدا ئەوان چەندان کێشە و گرفتی وەشانی پێشویان چارەسەرکردووە و ئەمە لەگەڵ باشترکردنی پێوەری جێبەجێکردن لە ئەپڵیکەیشنەکەدا.

شاشەنی باسە ئDستا وەشانی نوێی سکایپ لەسەر ئەپستۆر بۆ ئایفۆن بە ژمارە ٤.١٣ بە قەبارەی ٢٩.١ مێگابیت و بۆ ئایپاد بەهەمان وەشان و بە قەبارەی ٢٩.٩ بەردەستە بۆ داگرتن.

بۆ ئایفۆن
App Storeبۆ ئایپاد

App Store

سەرچاوە  Aitnews + Appstore

بۆچونی تۆ