بابەتی گرینگ 10, تشرینی یه‌كه‌م 2013

٢٥ ئامۆژگاری بۆ دیزایین کردنی لۆگۆیەکی گونجاو -بەشی یەکەم –

PostpicLDLئەمڕۆ ویستم بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر تەمەنی ماڵپەڕەکەمان ئەم دیارەییە بچوکەتان پێشکەش بکەم ئەویش وەرگێرانی ئەم ٢٥ ئامۆژگارییەیە لە زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی لەسەر چۆنیەتی دیزاینکردنی لۆگەیەکی گونجاو.

پەرتووکی LogoDesignlove کرداریانە پەرتوکێکی نایابە سەبارەت بە دیزاینکردنی لۆگۆ. ئەم پەرتووکە پێکهاتووە لە ١١ بەش و بەشی ١١ بریتییە لە پوختەی پەرتووکەکە و  هەمووی لە ٢٥ ئامۆژگاری بێ وێنە سەبارەت بە دیزاینکردنی لۆگۆیەکی گونجاو کۆکراوەتەوە و بە دڵنیاییەوە هەر لۆگۆدیزاینەرێک پێوستە ئەم خاڵانە ڕەچاوبکات کە نوسەری پەرتوکی ناوبراو )دەیڤد ئەیرەی( لە کۆتایی پەرتوکەکەی بۆی کۆکردوینەتەوە بۆ ئەوەی گشت لایەک سودمەندبن و بەهۆیەوە جوانترین و نایابترین لۆگۆ دروستبکەین و کڕیارەکانمانی پێ سەرسام بکەین.

ئامۆژگاری یەکەم: پرسیاری لێبکە، دوبارە و سێ بارە.

لە سەرەتای هەر پرۆژەیەکی دیزایندا، تۆ پێوستە لەسەرت کە چەندان پرسیار لە کڕیارەکەت بکەیت. تۆ پێویستە لەسەرت تێگەیشتنێکی گشتگیرت هەبێت لە خواست و ئارەزووەکانی کڕیارەکەت و هەروەها کێن کێبەرکێکارەکانی کڕیارەکەت و هەروەها لە کۆندا چی بۆ کڕیارەکەت کراوە سەبارەت بە لۆگۆکەی. دواین شت تۆ پێویستە بیزانیت لە کۆتایی هەر پڕۆژەیەک ئەوەیە کە پێشتر کێبەرکێکاری کڕیارەکەت هەمان نیشانەی بەکارهێناوە یان ستایلەکەی هیچ پەیوەندیەکی بە ئامانجەکانی کڕیارەکەتەوە نەبێت.

ئامۆژگاری دووەم: تێگەیشتن لە نرخی چاپ

هەر لەسەرەتادا پرسیار لە کڕیارەکەت بکە ئەگەر ئەو بودجەیەکی تایبەتی دانابێت بۆ بابەتی چاپ چونکە ڕەنگ هەمیشە تێچوونی زیاترە و لەوانەشە فراوانی دیزاینەکەت سنورداربکات. نرخی هەر چاپەمەنییەک بێ هاوتایە. لەگەڵ هەندێک چاپەمەندیدا تۆ لەوانەیە بۆت دەربکەوێت کە نرخ و تێچوونی ڕەنگی تەواو لە یەک ئاستدانە لەگەڵ کاری یەک ڕەنگیدا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەمە دەگمەنە. ئەوە کاری تۆیە لەسەرەتای پڕۆسەکە کڕیارەکەت ئاگاداربکەیتەوە سەبارەت بە پێداویستییەکانی چاپی بازرگانی و سنورەکانی.

clup

ئامۆژگاری سێیەم: پێشبینی پێشبینی نەکراو بکە!

ئەگەر تۆ دڵنیا نیت لەوەی کارەکەت چەند دەخایەنێت ئەوا هەمیشە زیاتر بخەمڵێنە. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ وا هەست دەکەیت ئەو کارەی کە دەیکەیت هەفتەیەک دەخایەنێت بۆ کارکردن لەسەر ڕەخنە و پێشنیاری کڕیارەکەت  و گەیاندنی کارە هونەریەکەت ئەوا بڵێ دوو هەفتە دەخایەنێت پاشان کڕیارەکەت دڵخۆش بکە بەپێدان و تەواوکردنی کارەکەت پێش کاتی چاوەڕوانکراو. پڕۆژەی دیزاین وەکو پڕۆژەی بیناکاری وایە، تۆ پارچەی بچووک لەیەک دەدەیت بۆ پێکهێنانی تەواوی پڕۆژەکە و چوونکە هەمیشە کێشەکان لەناکاو دێنە پێش جا هەرکاتێک بێت.

ئامۆژگاری چوارەم: پێویست نییە لۆگۆ دەربرینی پیشەی سەرەکی کۆمپانیاکە یان ئەو شتەی بۆی دروست دەکرێت بێت.

لۆگۆی Tiger Woods بريتی نییە لە یانەیەکی  گۆڵف. لۆگۆی Virgin Atlantic بریتینییە لە فرۆکە و هەروەها لۆگۆی Xerox بریتی نییە لە فۆتۆکۆپیکەر.

لۆگۆی کۆمپیوتەری پێویست نییە کۆمپیوتەر نیشان بدەن و لۆگۆی ددان سازەکان پێویست نییە ددان نیشان بدەن و کۆگای شتومەکی ناوماڵ و ڕایەخ پێویست نییە ڕایەخ نیشان بدەن.

تەنها لەبەرئەوەی ڕوونە، ئەوە مانای ئەوە نییە کە تۆ ناتوانیت دیزاینێکی باشتر بکەیت کە وێنای بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کڕیارەکەت بکات کە خاوەنیەتی.

ئامۆژگاری پێنجەم: هەموو لۆگۆیەک پێوستی بە نیشانەیەک نییە.

هەندێک کات کڕیارەکەت تەنها پێوستی بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵی لۆگۆ هەیە بۆ ناسینەوەی کارو پیشەکەی. بەکارهێنانی نیشانەیەک (Symbol)ـێک لەوانەیەیە زیادەیەکی بێ پێوست بێت.

ئەمە شتێکە کە تۆ دەتەوێت لەسەرەتای هەر پڕۆژەیەک بیزانیت. داوا لە کڕیارەکەت بکە ئەگەر ئەو پەسەندیەکی هەبێت لە ڕێگەیەک یان یەکێکی تر. ئەگەر کۆمپانیاکە بەرەو بیرۆکەی فراوانکردنی کار و پیشەیەتی لە بازاڕدا بۆ داهاتوو، ئەوە لەوانەیە باشتربێت کە یەکدانە لۆگۆی جیاواز هەڵبژێریت چونکە نیشانە و ئامرازێک لەوانەیە سنوردارکردنی بسەلمێنیت.

ئامۆژگاری شەشەم: یەک شت کە پێوستە لەبیرتبێت.

هەموو لۆگۆ بەهێز و نایابەکان یەک تایبەتمەندیان هەیە کە یارمەتیدەرە لە خۆ جیاکردنەوەی لەگەڵ لۆگۆکانی دەوروبەر. لۆگۆی ئەپڵ تەنها قەپێکە. مێرسیدس تەنها ئەستێرەیەکی سێ نوکە. ڕێکخراوی خاچی سوور تەنها خاچە سورەکەیە.

ئەوەی پێوستە بۆ کڕیارەکەتی بەجێبهێڵیت تەنها یەک شت بێت سەبارەت بە ناسنامەی دیزاینە نوێکە کە تۆ دروستت کردووە

یەک شت بێت، دوو و سێ و چوار نا!

تەنها یەک!

waheedhamilئامۆژگاری حەوتەم: دەفتەری نیگارکێشانت لەبیرمەکە.

پێویست نییە تۆ نیگارکێش بیت بۆ هەستکردن بە سودەکانی نیگارکیشان لەماوەی پڕۆسەی دیزاینکردنەکە. بیرۆکە خەیاڵییەکان زیاتر دەبن لەکاتێک تۆ کاخەز و پێنوس بەکاردەهێنیت بەبەراورد لەگەڵ بەکارهێنانی شاشە و ماوس. هەمیشە دەفتەرێکی نیگار یان تێبینی لەگەڵ خۆت هەڵبگرە.

ئامۆژگاری هەشتەم: مۆدە  وازلێبێنە و بۆ بازاڕی فاشن و مۆدە بەجێی بهێڵە.

مۆدەکان دێن و دەڕۆن. کاتێک تۆ سەبارە بە گۆڕینی پانتۆڵێک یان کڕینی جل و بەرگێکی تازە دەدوێیت پاشان ڕۆیشتن لەگەڵ ئەم مۆدە لەوانەیە بۆت گونجاوبێت و کارت بۆ بکات. بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای ناسنامەی دیزاینە نوێکەی کڕیارەکەت ئەوا درێژای ژیانی ئەو ناسنامەیەیە کەواتە کلیلەکە بریتییە لە درێژی مانەوەی ناسنامەکە کە ئایا چەند تەمەنیەتی ئەم لۆگۆیە.

modaئامۆژگاری نۆیەم: دوورکەوە لە فۆتۆشۆپ

بە تەن فێرکاری دروستکردنی لۆگۆ هەیە لەسەرهێڵ کە پێشانمان دەدات چۆن لۆگۆ دروست دەکەیت لە فۆتۆشۆپ. دوورکەوەرەوە لێیان. ئێمە لێرە باسی گرافیکی ڤێکتەر دەکەین، کەواتە ئەدۆبی ئیلسترەیتەر پێویستە هەڵبژاردەی تۆ بێت و فۆتۆشۆپ بۆ وێنە جێبهێڵە.

ئامۆژگاری دەیەم: لەسەر ڕەش و سپی کاربکە.

هێچ ڕێژەیەک ڕەنگ و تێکەڵی ڕەنگ و هەڵبژاردنی ڕەنگ دیزایینە هەژارەکەت ڕزگارناکات.

بە دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ڕەنگ تا کۆتای پڕۆسەکە، تۆ و کڕیارەکەشت دووردەبن لە هەر هەر کەمکردنەوەیەک لە نرخی لۆگۆکە و هەوڵبدە ڕەنگەکان بۆ کۆتایی پڕۆسەکە بەکاربهێنت چونکە بەکارهێنانیان لەسەرتایی پڕۆسەکە دەبنە هۆی شاردنەوەی عەیب و نەشیاوی لە لۆگۆکەدا کە ئەمەش کاردەکاتە سەر پیشەی دیزاینەر لە داهاتوودا.

whiteblackئامۆژگاری یازدەیەم: با پەیوەست بێت بە بابەتەکەوە

لێرەدا گیانێکی گشتی هەیە بۆ لۆگۆ جا ئایا تۆ دیزاین بۆ کۆمپانیایەکی یاسا دەکەیت یان نا؟ لێرەدا پێوستە ئەوەت لەیادبێت کە زۆر بواری ئارەزوو وخواست نییە…لەوانەیە کڕیارەکەت یان داواکارەکە بەرنامەیکی منداڵان بەرهەمبهێنیت. لێرەدا شتەکان زۆر جدی و ڕشت نیین. لەوانەیە تۆ دیزانین بۆ ڕیستۆرانتێک بکەیت لەم حاڵەتەدا لەسەرتە کە ڕةنگی تاریک بەسەر ڕەنگی ڕووناک و گەش و درەوشاوە بەکاربهێنیت. بەردەوام دەبووم لە شیکردنەوە بەڵام پێموایە لە خاڵەکە تێگەیشتن.

ئامۆژگاری دوازدەیەم: ئاسان خوێندنەوەت وتێگەیشتنت لەبیربێت.

خەڵکی چاویان بەو دیزاینانە دەکەوێت کە تۆ کردوتن بۆ چرکەیەک یان دوو چرکەیەک بێت پێش ئەوەی بەلایدا تێپەڕن. کەواتە کلیلکەکە بریتییە لە ئاسان خوێندنەوە و تێگەیشتن، بەتایبەتی کە بەرهەم و بابەتەکە زۆر بەناوبانگ نەبێت. بۆ نمونە، دەست و خەتی داواکار لەوانەیە زۆر جوان بێت، بەڵام ئەگەر زۆربەی خەڵکی پێیان نەخوێندرایەوە ئەوا تۆش وەکو لۆگۆ بەکاری مەهێنە.

 چاوەڕوانی بەشی دووەم بن!

تاگەکان دیزاین فۆتۆشۆپ
بۆچوونەکان
  • محمد حسن

    هاوڕێیان بەرنامەیەکم دەوێت بۆ دروست کردنی Logo بە شێوازێکی جوان وە بتوانم بە کوردی تیای بنوسم تکایە هاوکاریم بکەن

بۆچونی تۆ