ئەپڵ
15, تشرینی یهكهم 2013
ئەپڵ لە ٢٢ ئەم مانگە کۆنگرەیەکی تر دەبەستێـت.
دوای مانگێک لە دەنگۆ کە دەوترا ئەپڵ لە ٢٢ی تشرینی یەکەم کۆنگرە دەبەستێت، ئەمڕۆ ئەپڵ بەفەرمی بەستی کۆنگرەکەی لە ٢٢ی ئەم مانگە دوپاتکردەوە و لە ێر ناونیشانی “ئێمە هێشتا زیاترمان هەیە بۆ باسکردن. کۆنگرەکە دەبەستن و لە Yerba Buena Center کۆنگرەکە لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بەکاتی سانفرانسیسکۆ و کاتژمێر ٨ی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەست پێدەکات.
شایەنی باسە و بەگوێرەی دەنگۆکان وا بڕیارە ئەپڵ لەم کۆنگرەیەدا پەردە لەسەر نەوەی نوێی ئایپاد کە دەکاتە ئایپاد ٥ لابدات و هەروەها وەشانی نوێی ئۆ ئێس ئێکسیش بە گشتی بکات و چەندان گۆرانکاری تریش پێشبینرکراون.
سەرچاوە Engadget
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
dast xosh . bala 22y am manga nokiash kongray haya bo basi awish nakan har apple apple
بەڕێز هەرێم، پێوستمان بە کەسێکە ڕۆژانە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کۆمپانیای نۆکیا بڕوات و ئاگاداری کاروباریان بێت، من لەخۆمەوە دەست کەم بە گواستنەوەی کۆنگرەکەیان بێ ئەوای هیچ ئاگاداری حاڵیان بوبم لەم ماوەیە نابێت، بۆیە ناتوانین ئێمە کۆنگرەی هەمووان بگوازیینەوە و ئەوەی پێمان بگوازرێتەوە ئیش و کارەکانی ئەپڵ و گووگڵ و سامسۆنگ و مایکرۆسۆفتە بە پلەی یەکەم پاشان ئەوانی تر ئەگینا ئاگادارین کە نۆکیا ٢٢ی ئەم مانگە کۆنگرەی هەیە. سوپاس بۆ لێدوانەکەت.