بابەتی گرینگ
15, تشرینی یهكهم 2013
ئێچ تی سی بە فەرمی HTC One Max بڵاوکردەوە.
دوای دەنگۆیەکی زۆر دوێنێ ١٤ی تشرینی یەکەم کۆمپانیای تایوانی ناسراو بە HTC بەفەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلی هۆشمەندی HTC One Max لادا کە شاشەکەی ٥.٩ ئینجە و پڕ چڕی بەرزە واتە ١٠٨٠pـیە.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە پەنجەمۆری هەیە و لەهەردوو جۆری بیرگەی ١٦ و ٣٢ گێگابایتی هەیە و پڕۆسێسەری ٤ ناوکی کۆمپانیای کواڵکۆم (Snapdragon 600) هەیە و ڕامەکەی ٢ گێگابایتە و کامێراکەی ٤ مێگاپێکسڵە بەڵام تەکنەلۆژیای ئوڵتراپێکسڵی تێدابەکارهاتووە کەتایبەتە بە کۆمپانیای HTC.
سەبارەت بە سیستەمی کارگێری مۆبایلەکە ئەوا HTC One Max وەشانی ٤.٣ی سیستەمی کارگێری ئەندرۆیدی لەسەرە و ڕووکاری Sense 5.5ـی تاییبەتی کۆمپانیای ئێچ تی سی لەسەرە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!