بابەتی گرینگ
18, تشرینی یهكهم 2013
چۆنیەتی نوێکردنەوەی ویندۆز ٨ بۆ ویندۆز ٨.١ ڕاستەوخۆ لە ویندۆز ستۆرەوە.

دیارە دوێنێ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانی نوێی ویندۆز ٨.١ بەفەرمی کرد و ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن و نوێکردنەوە. ئێمە لێرەدا باسی ئەوە دەکەین چۆن بتوانین ڕاستەوخۆ لە ویندۆز ستۆرەوە ئەپدەیتەکە بکەین. بيرمان نەچێـت ئەم هەنگاوەی من ئەنجامی دەدەم تەنها بۆ ئەو کۆمپیوتەرانە دەبێت کە ئێستا ویندۆ ٨ـیان لەسەرە نەوەک ویندۆز ٧.
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، لەسەر شاشەی Start کلیک لە Store بکە وەکو لەم وێنەیەدا دیارە.
پاش کردنەوەی ستۆر دەبینیت بەگەورەیی وێنەیەک هەیە لەسەری نوسراوە Update to Windows 8.1 وەکو لەم وێنەیەدا دیارە.
دوای ئەوەی کلیکت لە Update to Windows 8.1 کرد ئەوا ئەم وێنەیە دێتـە بەردەم و کلیک لە داونلۆد بکە و خۆتان باش دەزانن قەبارەی ویندۆز بە زۆری لە سەروی ٢ گێگابایتەوەیە و چاوەڕانی باشی دەوێـت.
دوای تەواوبوون خۆی خۆکارانە خۆی نوێدەکاتەوە و چەند جارێک کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت دەبێت ئەمە بە شتێکی ئاسایی وەربگرە و بوەستە تا هەنگاوەکانی کۆتایی و تەواو دابەزینی ویندۆز ٨.١.
تێبینی ئەگەر وێنەی Update to Windows 8.1 لە ناو ویندۆز ستۆر دەرنەکەوت ئەم پاچە دابەزێنە و کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بکەوە وپاشان هەنگاوەکان ئەنجام بدە.
لێرەوە بۆ ٣٢ بت
http://www.microsoft.com/en-us/download/details.aspx?id=40076
لێرەوە بۆ ٦٤ بت
http://www.microsoft.com/en-us/download/details.aspx?id=40098
سەرچاوە PCMAG + Softpedia
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
slaw mn aw patchashm dabazandwa balam heshta update darnakkawtwa la store