بابەتی گرینگ
18, تشرینی یهكهم 2013
چی تازە هەیە لە ویندۆز ٨.١؟
لە بابەتی پێشتر باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەی ویندۆز ٨ بۆ ویندۆز ٨.١ ڕاستەوخۆ لە ویندۆز ستۆرەوە. و ئێستا چەند تازەکاریەکی ئەم وشانە نوێیە بۆ ئێوەی خۆشەویست دیاری دەکەین.
١- کردنەوەی ٣ ئەپ لە یەک کاتدا و کارکردن لەسەر هەرسێکیان هەر لە یەک کاتدا!
٢- بووت بوون ڕاستەوخۆ بۆ سەر ڕوومێز (Desktop) لە جیاتی Start Screen.
٣- گەڕانەوەی دوگمەی ستارت لێتان هەڵە نەبێت لیستی ستارت نییە تەنها دوگمەکەیەتی!

٤- گۆڕینی تەواوی Change PC Settings بۆ ئەم شێوەیەی کە لە وێنەی هاوپێچ هاتووە.
٥- ڕاستەوخۆ ڕێکخستنی شاشەی دەستپێک لە Charm Barـەوە.

٦- توانینی بچوکترکردن و گەورەترکردنی خشتەکانی سەر شاشەی دەستپێک و زیادکردنی ئەم دوگمەیەی تیرەکەی بۆ خوارەوە تێدایە بۆ پێشاندانی گشت ئەپە دابەزێندراوەکان.
٧- گۆڕینی ناوی Computer بۆ This PC.
٨- زیاد کردنی Folders بۆ ناو This PC و تێکهەڵکێشکردنی سکای دڕایڤ لەگەڵ سیستەمەکە لە بنچینەوە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!