بابەتی گرینگ
22, تشرینی یهكهم 2013
|پوختە| ئەمڕۆ نۆکیا تابلێتیک و ٢ فابلێت و ٣ مۆبایلی هۆشمەندی لە کۆنگرەیەکی تایبەتیدا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەم کۆمپانیای نۆکیا لە شاری ئەبوزەبی ئیماراتی کۆنگرەیەکی بەست و تێیدا گورزەیەک لە ئامێری تازەی خۆی ڕاگەیاند و تێیدا تابلێت و فابلێت و مۆبایلی هۆشمەند پەردەیان لەسەر لادرا و بۆ یەکەمجاریش پەردەی لەسەر تابلێتی نۆکیا لومیا 2520 لادا کە شاشەیەکی جۆری IPS LCDی ١٠.١ ئینجی پڕ چڕی بەرزی لەسەرە و دژە ڕووشانە و پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٠٠ی کۆمپانیای کوالکۆمی لەسەرە کە خێراییەکەی ٢.٢ گێگاهێرتزە و ڕامەکەی ٢ گێگابایتە. بیرگەکەی ٣٢ و گێگایە و جێگای ببیرگەی دەرەکی هەیە کە تا ٣٢ گێگا توانای هەیە. شایەنی باسە تابلێتەکە سیستەمی ویندۆز ٨.١ ئاڕ تی لەسەرە. بۆ زانیاری زیاتر ئەم گرتەیە ببینن:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=EFXRYrZFxsg[/youtube]
هەر لە میانەی هەمان کۆنگرە پەردە لەسەر دوو جۆر فابلێتی جۆری ١٥٢٠ و ١٣٢٠ لادرا. هەر یەکە لەو دوو ئامێرە تایبەتمەندی ناوازەیان هەیە و کە تێدا جۆری 1520 شاشەیەکی پڕ چڕی بەرزی ٦ ئینجی هەیە و کامێراکەی ٢٠ مێگاپێکسڵة و تەکنەلۆژیای پیوەرڤیوی تێدا بەکارهاتووە و ڕامی ٢ گێگا و پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن ٨٠٠ی کواڵکۆمی لەسەرە و بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگایە و سەبارەت بە سیستەمەکەی سیستەمی ویندۆز فۆن ٨ی لەسەرە.
سەبارەت بە مۆبایلی هۆشمەندی لومیا ١٣٢٠ ئەوا مۆبایلێکە بە تایبەتمەندی ئاسایی کە پڕۆسێسەرێکی دوو ناوکی جۆری سناپدراگۆن ئێس ٤ بە خێرای ١٧ گێگاهێرتز و ڕامی ١ گێگا و بیرگەی ناوەکی ٨ گێگایە. شاشەکەی ٦ ئینجەی پڕ چڕی بەرزە و کامێراکەی ٥ مێگاپێکسڵە.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=nLhT56YjOto[/youtube]
لە میانەی ڕاگەیاندنەکانیاندا نۆکیا ٣ مۆبایلی لە زنجیرەی مۆبایلە نرخ کەمەکان بەناوی ئاشا ڕاگەیاند. کە بریتین لە ئاشا ٥٠٠ و ٥٠٢ و سیستەمی ئاشا ١.١.١یان لەسەر و ڕوونی شاشەکەیان 240×320 پێکسڵە. کامێراکانیان ٥ مێگاپێکسڵە و فلاشیشیان هەیە. سەبارەت بە نرخەکانیشیان ئەوا ئاشا ٥٠٠ لە ٦٩ دۆلار دەست پێدەکات و ئاشا ٥٠٣ لە ٩٩ دۆلار و ئاشا ٥٠٢ لە ٨٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!