بابەتی گرینگ 23, تشرینی یه‌كه‌م 2013

پڕۆگرامی ژێرنووسکردن AHD Subtitles Maker

kjudddAHD Subtitles Maker: پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوەکراوەیە و بە زمانی #C داڕێژراوە. بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ بەشێوەی خۆکارانە یان دەستی. جیاواز لە زۆربەی پڕۆگرامە هاوشێوەکان پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەسوودی ئەم پڕۆگرامەن:


– ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و کوردی ئامادەیە.
– پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات بۆ ژێرنووسکردن.
– توانای پاشەکەوتکردنی ژێرنووسی هەیە بە چەندین شێواز و پاشگری جیاواز.
– توانای گۆڕینی شێوازە جیاوازەکانی فایلی ژێرنووسی هەیە.
– توانای دابەزاندنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە لە ماڵپەڕیOpenSubtitles.org.
– توانای بارکردنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە بۆ ناو ماڵپەڕیOpenSubtitles.org.
– توانای وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکانی هەیە بەشێوەی خۆکارانە بۆ زمانە جیاوازەکان کە لە گۆگڵ تڕانسلەیت هەن.
– پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە پاشگرەکانی ڤیدیۆ دەکات.
تێبینی: تەواوی ڕووکاری بەرنامەکە بە کوردی ئامادەکراوە لەلایەن (هەڤاڵ عبدالکریم).

ماڵپەڕی پڕۆژەکە:

بۆچوونەکان
  • bahzad

    سلاوبراکةم ئةةرنامةية ئةكةر فيركارية كةي داكرن كةجؤن دةكريت بةكوردي و وةكيشةكاني ناوةوةي ديارة لةناوةوة من زيرنوسيكم ئامةدةية بةلام ناي خوينيتيتة كاتي زمانةكةشي دةكةم بة عرةبي هةمووي بيجةوانة دةكاتةوة….سوباس بؤ هاوكاريتان.

  • هەڤاڵ

    سڵاو کاک بەهزاد،
    من ڕووکاری بەرنامەکەم کردووە بە کوردی بەڵام وا دیارە لە دوایەمین وەشانی زمانی کوردی نەماوە. تۆ دەتوانیت ئەم وەشانە داگریت کە کوردی تێدایە، ئەمە تەنها بۆ پێشاندانی ڕووکاری بەرنامەکە بە کوردی، خۆ ئەگەر بتوانیت بە ئینگلیزی یان عەرەبیش بەکاریبێنیت ئەوە لە کاتی ژێرنووسکردن هیچ کێشە بۆ نووسینی کوردی دروست ناکات.
    http://sourceforge.net/projects/ahdsubtitles/files/Version%205.7.189.1560/

    سەبارەت بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە:
    دەتوانیت ڤیدیۆیەک بهێنیتە ناو پڕۆگرامەکەوە. بڕۆ بۆ لیستی Project ئینجا Change Media لێبدە
    لە پەنجەرە تازەکە ڤیدیۆیەک بهێنە (بۆ نموونە فیلمێک) دواتر Open. دەبینیت لە خوارەوە ڤیدیۆکە زیاد بووە.

    ئینجا لە بەشی دەستە ڕاستی پڕۆگرامەکە هێمای “+” بە سەوزی هەیە کلیکی بکە و خۆکارانە دوو دانە لە دەقی ژێرنووس دروست دەکات لە تەنیشتیەوە. وە لەهەمان شوێن “RTL” هەیە ئەویش لێبدە بۆ نووسینی کوردی چونکە لە نووسینی کوردی لە دەستە ڕاستەوەیە بۆ چەپ.

    لە بەشی ژێرەوە دەستە چەپ کەمێک Timeline ەکە زووم بکە تا دەقە و چرکەکان بە وردی ببینیت و ڤیدیۆکە Play بکە.
    لە هەر شوێنێک قسەکردن هەبوو لەناو ڤیدیۆکە Pause ی ڤیدیۆکە بکەوە بڕۆ بۆ Timeline ەکە لەوێدا کلیکی ڕاست بکەوە Add Subtitle لێدە.

    لە کۆتاییدا لە لیستی File ئینجا Export دەتوانیت فایلی ژێرنووسەکە خەزن بکەیت بەو تایبەتمەندیانەی کە دەتەوێت.

    تکایە کیبۆردی Kurditgroup بەکاربێنە بۆ ئەم پڕۆگرامە.
    http://www.kurditgroup.org/

    لەگەڵ ڕێزم

  • رائد

    ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌چۆن داده‌به‌زيت

  • رائد

    بۆچى به‌رنامه‌كه‌ زمانى كوردى تیدانیه‌

بۆچونی تۆ