بابەتی گرینگ
27, تشرینی یهكهم 2013
چۆنیەتی بەستنی قایمەی مووچە بە بەرنامەی ئیکسل
من لێرەدا دەمەوێت بەرچاو ڕوونییەكتان بۆ بكە لەسەر بەستنی موچەی فەرمانبەران بە بەرنامەی (( ئێكسڵ) كاتێك بەرنامەی ئێكسڵ دەكەینەوە فۆرمێكی وامان بەرچاو دەكەوێت كە هەموو بریتتیە لە خانەی چوارگۆشە چوار گۆشە، وە سەری ماوسەكەشمان وەك زائید وایە واتا ئەم بەرنامە بۆ كاری حسابی بەكار دێت.
– گریمان فەرمانبەرێكمان هەیە بەناوی شمال صالح) ەو ، ئەم دەرماڵانەی لای خوارەوەی هەیە
أ- ئسمی بریتییەلە (265000) دوو سەد و شەست و پێنج هەزار دینار
ب- دەرماڵای مەترسی (%25).
ج- بڕوانامە (%35) چونكە پەمانگای تەواو كردووە.
د- دەرماڵەی جوگرافیا (30000) لەبەرئەوەی ناوبراو لە قەزادا دادەنیشێت.
ه- دەرماڵەی زەوجی (50000) لەبەرئەوەی ناوبراو خێزاندارە.
و- دەرماڵەی منداڵ ( 20000 ) لەبەرئەوەی ناوبراو خاوەنی دوو منداڵە.
((بڕینەكان))
أ- خانەنشینی (%7) .
ب- سولفەی زەواج (180000) شەش مانگ جارێك (180000) سەد و هەشتا هەزاری لێدەبرین.
2- كاتێك بەرنامەكەمان كردەوە شێوەیەكی بەم شێوەیەی خوارەوەمان بۆ دەر دەچێت.
3- پاشان جەدۆلێك دروست دەكەین بەم شێوەیەی خوارەوە.
4- دەست دەكەین بەدانانی دەرماڵەكان (( دەرماڵەی بڕوانامی))
سەری ماوسەكەمان لە خانەی (F2) دا دا دەنێین و ئەم هاوكێشەیە ((= E2*35%))دەنوسینو پاشان ئینتەر دەكەین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە.
وە دوای ئینتەرەكە وێنەكەمان بەم شێوەیەی لای خوارەوەی لێدێت.
دەبینین نەتیجەكەمان بە بێ كێشە تەواو بوو، دواتر دەرماڵەی مەترسی دەدۆزینەوە.
5- كلیك لەسەر خانەی (G2) دەكەین و ئەم هاوكێشەیە ((= E2*25%))دەنوسین و پاشن ئینتەر دەكەین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە.

وە بە ئینتەر كردن لەسەری بەرنامەكەمان بەم شێوەیەی خوارەوەی لێدێت و كارەكەمان بە سەركەوتوویی تەواو دەبێت.
دەرماڵەی زەوجی و منداڵ و جوگرافیا لە خانەكاندا وەك خۆی بڕە پارەكە دا دەنێین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا ئاماژەمان پێ داوە.
6- ئینجا دەست دەكەین بە كۆ كردنەوەی موچەی و دەرماڵەكان ئەویش سەری ماوسەكەمان لە خانەی (K2) دا دادەنێین و ئەم هاوكێشەیە ((=J2+I2+H2+G2+F2+E2)) دەنوسین كە لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە و پاشن ئینتەر دەكەین.
((بڕینەكان))
1- بڕینی خانەنشینی ئەویش سەری ماوسەكەمان لەسەر خانەی (L2) دا دادەنێین و ئەم هاوكێشەیە ((=E2*7%)) دەنوسین كە لە وێنەكەی لای خوارەوەدا دێرا و پاشان پەنجە دەنێین بە ئینتەردا.

وە دوای ئەوەی كە ئینتەرمان كرد بەرنامەكەمان بەم شێوەیەی لای خوارەوەی پێدێت و كارەكەمان بە سەركاوتووی تەوا دەبێت.
2- بڕینی سولفەی زەواج سولفەی زەواج بۆ شەش مانگ جارێك (180000) هەزاری لێ دبڕین و پێویست بە دانانی هاوكێشە ناكات وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا ئاماژەمان پێداوە.
دواتر دەست دەكەین بە كۆ كردنەوەی لێبڕینەكان ئەویش بە دانانی سەری ماوسەكە لە خانەی (N2) داو نوسینی ئەم هاوكێشەیە ((=M2+L2)) كە لەوێنەكی خوارەوەدا دیارە و پاشان ئینتەر دەكەین.
دواتر ئینتەر دەكەین دەبینین كارەكەمان سەركەوتووبووە وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە.
بۆ كۆتایی هاتن بە كارەكەم پیچویستە پوخنەی مووچە بدۆزینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەم كارە سەری ماوسەكەمان لە خانەی (O2) دا دادەنێین و ئەم هاوكێشەیە ((=K2-N2)) دەنوسین وەك لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە و پاشان پەندا دەنێین بە دوگمەی ئینتەردا.
وە بە نوسینی هاو كێشەكەو ئینتەر كردن لەسەری بەرنامەكەمان زۆر بە سەركەوتووی تەوا و دەبێت وەك لە وێنەكەی لای خوارەوەدا دیارە.
تاوانەیەكی كە خواتان لەگەڵ
دەتوانیت لەخوارەوە سود لە پرۆژەی ئەم وانەیە وەبگریت…
