ئای ئۆ ئێس
31, تشرینی یهكهم 2013
فەرهەنگی ئینگلیزی<>کوردی بۆ ئایفۆن و ئایپاد نوێکرایەوە.
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەشەپێدەری ئەم ئەپڵیکەیشنە، فەرهەنگەکەی نوێکردەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری نایابی تێدا ئەنجام دابوو و لە ناویشیاندا بۆ ئای ئۆ ئێس ٧ زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی بە بەشی کوردی ئینگلیزیەکەی بۆ نوسینی کوردی وگەڕان بە کوردی، بەڵام لەبەر بوونی کێشەیەکی بچوک نەم ویست بابەتی لەسەر بنوسم و دوای پەیوەندی گرتن لەگەڵ گەشەپێدەر (دەوەن سلێمان) و تاوتێکردنی کێشەکە و دۆزینەوەی، ئەوەبوو کێشەکە چارەسەرکرا و بەرزرکرایەوە بۆ ئەپستۆر و دیارە هەر نوێکردنەوەیەکیش پێوستی بە چەند ڕۆێکە بۆ دووبارە بەردەست بوونەوەی و ئەوەتا ئەمڕۆ ٣١-١٠-٢٠١٣ ئەپەکە بە چارەسەرکراوی لەسەر ئەپستۆر بەردەستە و ئەوانەی پێشتر خاوەنی ئەپەکەن دەتوانن نوێیبکەنەوە و ئەوانەیشی خاوەنی نین ئەوا ئەپەکە بە ٤.٩٩$ دۆلارە.

چەند دیمەنێک لە نوێکردنەوە تازەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!