بابەتی گرینگ
1, تشرینی دووه‌م 2013
ئایا مرۆڤایه‌تى گه‌یشتۆته لێوارى ته‌كنه‌لۆجیا؟
له‌م رۆژانه‌ى رابردوو كۆمپانیاى ئه‌پڵ وه‌ك نه‌ریتى ساڵانه‌ى كۆنگره‌ى راگه‌یاندنى دوو جۆری نوێی ئایپادى ئه‌نجامدا، له‌م كۆنگره‌یه كه له 22 ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدرا (تیم كوكى) به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌پڵ جۆرێكى نوێ له ئایپادى به‌ناوى (ئایباد ئێر) و جۆرێكى نوێی له مینى ئایپاد به‌ناوى (مینى ئایپاد به شاشه‌ى رینتا)ى به جه‌ماوه‌رى ئه‌پڵ ناساند..
ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه له كۆنگره‌كانى ئه‌پڵ هه‌ستى پێ ده‌كرێت نه‌بوونى موفاجه‌ئه‌ى گه‌وره‌و گۆڕانكارى زۆر به‌رچاوه له به‌رهه‌مه‌كانیدا.. جیاوازى ئایپادى ئه‌مجاره له ئایپادى پێشوو.. كه‌مبوونه‌وه‌ى بارستایی تا رادده‌یه‌ك، خێراتربوونى پرۆسێسه‌رو چه‌ند شتێكى ساده‌ى دیكه‌یه كه زۆر جێگاى باس نین.. بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تى ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا هۆكارى ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه مرۆڤایه‌تى گه‌یشتۆته لێوارى ته‌كنه‌لۆجیاو خێرایی هه‌نگاوه‌كانى چه‌ند ساڵى رابردوو واى كرد شتێكى نوێ نه‌مێنێ بۆ گۆڕانكارى له ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رهه‌مه‌كانى داهاتوو، واته دواى ئه‌و خێراییه زۆره، به‌ره‌و هێواشی و ساردبوونه‌وه ده‌چین. ئه‌ى ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌ندازیارو شاره‌زایانه‌ى ئه‌پڵ له ماوه‌ى ساڵى رابردوو نه‌یانتوانى شتێكى ئه‌وتۆ له گۆرَانكارى بخه‌نه به‌رده‌ستمان.. یان هۆكارى ئه‌مه نه‌مانى عه‌قڵه ههڵسوڕینهرهكهى ئه‌پڵ (ستیف جۆبز)ه كه هه‌میشه‌و تا رۆژى مردنى به داهێنانى تازه‌وه ده‌هاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر.. با بزانین داهاتوو چ وه‌ڵامێكى بۆ ئه‌م بابه‌ته پێ ده‌بێت..
نوسینی نەجات حەسەن قەرەداغی