ئەندرۆید
2, تشرینی دووهم 2013
نێکسەس ٥ بەفەرمی لەلایەن گووگڵەوە ڕاگەێندرا.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر و دوای ماوەیەکی درێژ لە دەنگۆ و پڕوپاگەندەی پێگە تەکنەلۆژییەکان سەبارەت بەم مۆبایلە هۆشمەندە، گووگڵ بەهاوکاری لەگەڵ ئێل جی بەفەرمی مۆبایلە تازەکەی ڕاگەیاند بەناوی نێکسەس ٥ کە بە نوێترین وەشانی ئەندرۆید ٤.٤ کاردەکات کە ناوی ئەندرۆید KitKatی هەڵگرتووە. ئەم مۆبایلە شاشەیەکی 4.95 ئینجی بە ڕوونی 1080×1920 و ٤٤٥ پێکسل بۆهەر ئینجێک لەسەرە. و بەبێگومانیش بە چینی Gorilla Glass 3ـشەوە. سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکەی، نێکسەس ٥ پڕۆسێسەری چوار ناوکی جۆری سناپ دراگۆن ٨٠٠ ی بە خێرای ٢.٣ گێگا هێرتز لەسەرە. ڕامەکەیشی ٢ گێگایە و لەگەڵ کامێرای ١.٣ مێگاپێکسڵ بۆ پێشەوە و ٨ مێگاپێکسڵ بۆ پشتەوە.
ئەم مۆبایلە بە دوو ڕەنگی سپی و ڕەش بەردەستە و تەنها بیرگەی ١٦ و ٣٢ گیگی هەیە و پاتریەکەی توانای ٢٣٠٠ ملی ئەمپێرە. کێشەکەی تەنها ١٣٠ گرامە و پشتگیری بارگاویکردنی بێتەل واتە وایەرلێس دەکات و تەکنەلۆژیای NFCیشی هەیە.
مۆبایلەکە لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش و بە نرخی ٣٤٩ دۆلار بۆ ١٦ گیگ و ٣٩٩ دۆلار بۆ ٣٢ گیگ. شایەنی باسە لەگەڵ ئامێرەکە کۆمپانیا کۆمەڵێک زیادکراوەی وەکو سەرپۆش دەرکردووە کە سەرپۆشێکیان پشتگیری بارگاویکردنی بێ تەل دەکات و لەسەر گووگڵ پلەی بە چوار ڕةنگ بەردەستە و بە نرخی ٣٤.٩٩ دۆر و کێشکەی ١٩ گرامە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!